کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەبەپە: لە دەرسیم هێرش و بەرخۆدان بەردەوامن
دەبەپە ئەو کەسانەی لە قڕکردنی دەرسیمدا کوژرابوون بەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بە هێرشەکانی ئاکەپە و مەهەپە و بەرخۆدانی گەل کرد. -
لە دۆسەڵدۆڵف کوردستانیان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد
کوردستانیان لە دۆسەڵدۆڵف بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد. -
جارێکیتر هێرش لەبەرانبەر هێزەکانی ئەمریکالە عێراق ئەنجامدرا
هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار. -
چالاکیەکانی گەریلا بێوەستان بەردەوامە
چالاکی گەریلاکانی هەپەگە / یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە' دا بەردەوامە. هیزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە قایمقامیەتی چەلێیدا. -
لە دژی ئۆتۆمبێلی کۆمیسەری دژە تیرۆری مێردین چالاکی ئەنجامدرا
هەبەدەهە رایگەیاند، لە دژی ئۆتۆمبێلی کۆمیسەری دژە تیرۆری دەوڵەتى تورک لە مێردین چالاکییان ئەنجامداوە. -
بنەماڵەى شەنیاشار: دادپەروەری نەبێت زوڵم بەردەوام دەبێت
بنەماڵەى شەنیاشار کە بۆ هێنانەدیی دادپەرەوەری لە بەرەنگاریدان رایانگەیاند، دادپەرەوری نەبێت بە دڵنیاییەوە زوڵم بەردەوام دەبێت. لە راگەیاندراوی بنەماڵەى شەنیاشاردا هاتووە، "ئێمە پێکەوە دادپەروەری بەدی دەهێنین". -
هەپەگە ئاماری شەڕی بڵاوکردەوە؛ ١٤٧ داگیرکەر سزا دراون و گورز لە ٦ کۆپتەر دراوە
هەپەگە ئاماری شەڕی ١٠ رۆژی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١١٦ چالاکی ئەنجامدراون و ١٤٧ داگیرکەر سزادراون و گورز لە ٦ کۆپتەر و ٢ درۆن دراون و دەیان پەناگەیان تەقاندووەتەوەو لەو چالاکییەکاندا ٦ گەریلا شەهید بوون. -
گەنجانی شەنگال لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک رێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجانی شەنگال لە کۆمەڵگەى بۆرکێ رێپێوانێکی بە مەشخەڵیان رێکخست و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد. -
لە هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکانی تورک لە ساسۆن ٥ کەس دەستگیرکران
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد لە ناوچەی ساسۆن لە پارێزگای ئێلح هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەسیان دەستگیرکرد. -
هێزی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال جارێکیتر لە زەندورا لە داگیرکەرانی تورکی دا
هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە ناوچەى زەندورای مەتینا جارێکیتر لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. -
هێزی ئاسمانیی شەهید دەلال ڤیدیۆی چالاکیی شاخی زەندورای بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی ٢٤ی نیسانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلالی لە شاخی زەندەورای مەتینا بڵاوکردەوە. -
گەنجانی کەرکوک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک-یان شەرمەزار کرد
گەنجانی شاری کەرکوک، هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر هەرێمەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ئیدانەکرد و پشتگیریی خۆیان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دووپات کردەوە. -
گەریلا لە ئاسمانەوە لە قایمقامیەتی چەلێیدا
هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی باڵەخانەی قایمقامیەت چالاکی ئەنجامدا. -
خەڵکی شەنگاڵ بڕیاری لەسێدارەدانی ٤ گەنجی ئێزدیان شەرمەزار کرد
خەڵكی شاروچکەی تەل عوزێری شەنگال لەدژی بڕێاری لەسێدارەدانی ٤ گەنجی ئێزدی ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
دژی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا، چالاکوانانی کەرکوک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا
لە شاری کەرکوک بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکوان و ڕێکخراوی مەدەنی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجامدرا. -
گەنجان لە ووپەرتالێ-ی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکییان ئەنجامدا
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەکۆ- ژن لە شاری ووپەرتالێ-ی ئەڵمانیا بەئامانجی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندیانی ئاگادارکردنەوەیان دانا. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی لە ئاڤاشین بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاری بڵاو کردەوە کە لە ٢٦ نیسان لە ئاڤاشین ئەنجامیان دابوو . -
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئاسمان و زەوییەوە لەداگیرکەران دەدەن
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی' کات کاتی ئازادیە' لە ئاسمان و زەوییەوە گورزی سەخت لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن. لەو چالاکییانەدا ١٢ داگیرکەر سزادران و ٩داگیرکەریش برینداربوون. -
سۆزدار ئاڤێستا: دەوڵەتی تورک دەیەوێت کوردی ئازاد لە ناو ببات
سۆزدار ئاڤێستا شیکاریی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرد و وتی، "دەوڵەتی تورک بۆ پاکتاوکردنی کوردانی ئازاد، کە پاکەکە و رێبەر ئاپۆ خۆڵقاندوییانە، دەیەوێت ناوچەکە داگیر بکات و خەونی عوسمانیی خۆی بەدی بهێنێت". -
هێزی ئاسمانیی شەهید دەلال لە ئاسمانەوە لە داگیرکەرانی تورکی سەر شاخی زەندورایان دا
هێزی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال ئامەد سەربازانی داگیرکەری سەر شاخی زەندورای لە مەتینا بۆردومانکرد. -
دایە هەدیە تەمەل دایکی ئاشتی کۆچی دوایی کرد
دایە هەدیە تەمەل دایکی ئاشتی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەى شرنەخ کۆچی دوایی کرد. -
لە ئاڤاشین ٣ داگیرکەر سزا دران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستا لە ناوچەى مەرڤانۆسی ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید دڵگەش چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزا دران و داگیرکەرێکی تریش بریندار بوو. -
یەکەى تۆڵەى شەهید ئاندۆک زاگرۆس لە وان چالاکیی ئەنجامدا
یەکەی تۆڵەى شەهید ئاندۆک زاگرۆس رایگەیاند، لە ٢٨-٢٩ی نیساندا لە گەڕەکی خاچۆرت لە وان چالاکییان ئەنجامداوە. -
هەدەپە: سیاسەتی شەڕ هەموو قەیرانەکان قوڵتردەکاتەوە
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سیاسەتی شەڕی دەسەڵات هەموو قەیرانێک قوڵتر دەکاتەوە. -
هەپەگە: لانیکەم ١٧ داگیرکەر سزادران -نوێکرایەوە-
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٣ی نیسان لە باشوری کوردستان دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردبوو. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاریش لە داگیرکەران دەدەن، هەپەگە رایگەیاند ١٧ داگیرکەر سزادراون.