گەنجانی شەنگال لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک رێپێوانیان ئەنجامدا

گەنجانی شەنگال لە کۆمەڵگەى بۆرکێ رێپێوانێکی بە مەشخەڵیان رێکخست و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.

رێپێوانەکە بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی گەنجانی شەنگال و یەکێتیی ژنانی گەنجی ئێزدی بەڕێوەچوو. جەماوەری گەل لە بەردەم ئەنجوومەنی گەل لە کۆمەڵگەى بۆرکێ کۆبوونەوە و بە بەرزرکردنەوەى مەشخەڵ و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان بە رێپێوان کرد. دوای ئەوەش لە گۆڕەپانی ناوەندی کۆمەڵگەدا راگەیاندراوێکیان خوێندنەوە.

حەکیم شەنگالی بە ناوی جەماوەری گەلەوە راگەیاندراوێکی خوێندەوە و سڵاوی لە بەرخودانی گەریلاکان لە دژی داگیرکەری کرد. حەکیم شەنگالی بە تایبەتی داوای لە خەڵکی باشووری کوردستان کرد، کە دەبێت ئەوە بزانن، کە ئەو هێرشانە لە دژی هەموو کوردانە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرابوو، ئەو هێرشانە بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا بە هێرش بۆ سەر کۆمەڵگە دەزانن و بە هەموو شێوەیەک لە دژی دەوەستنەوە.

ژ.ت