هەپەگە: لانیکەم ١٧ داگیرکەر سزادران -نوێکرایەوە-

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٢٣ی نیسان لە باشوری کوردستان دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردبوو. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاریش لە داگیرکەران دەدەن، هەپەگە رایگەیاند ١٧ داگیرکەر سزادراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا دەستی بە هێرشی داگیرکەری کردبوو. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە'دا چالاکی فراوان ئەنجام دەدەن. زانیاریەکان لەبارەی چالاکیەکان بەم شێوەیەیە:

هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆکانی زاگرۆس

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری هەڵۆکانی زاگرۆسدا،

لە ٣٩ی نیسان کاتژمیر لەنێوان ١٥:٠٠ و ١٦:٠٠دا هێزەکانمان، داگیرکەرانیان لە گردی شەهید مەروانی زاپ خستە ژێر کۆنتڕۆڵ و لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە ١ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ هێزەکانمان لە گردی سەرداری هەرێمی ئاڤاشین بە چەکی قوڕس لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا کە بە بەهێزی لە ئامانجەکان درا، داگیرکەران هەرێمەکەیان بۆردومان کرد.

لە کاتژمیر ٢٠:٠٠ی ١ی ئایاردا، هێزەکانمان لە گردی شەهید سەرداری ئاڤاشین هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران و چالاکیان کرد. لە چالاکیەکەدا سەنگەرەککانی دوژمن تارومارکران و ٥ داگیرکەر سزادران.

لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ی ٢ی ئایاردا، هێزەکانمان لە نزیکەوە لە دوو سەنگەری داگیرکەرانیاندا لە گردی دڵگەشی ئاڤاشین. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.

کاتژمیر ١٧:٤٠ی رۆژی ١ی گوڵان هێزەکانمان لە گردی شەهید مونزوری زاپ لە سەنگەرەکانی داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکیەکدا لە سەنگەرەکانی دوژمن لەناوبران، ٤ داگیرکەر سزادران. دوای چالاکیەکەدا داگیرکەران بە هەلیکۆپتر سەربازە کوژراوەکانیان گواستەوە.

کاتژمێر لە نێوان ٠٧:٠٠ و ٠٩:٠٠ی ١ی ئایار گردی مامرەشۆی ئاڤاشین لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردومانکرا. دوای بۆردومانە هێزە داگیرکەرەکان ویستیان پێشڕەوی بکەن، بەڵام رووبەرووی وڵامی هێزەکانمان بوونەوە. داگیرکەران هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا و گەڕانەوە.

هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابور

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خوباردا:

کاتژمێر ٠٩:٤٠ی ١ی ئایار هێزەکانمان لە گردی سویقاستی خانتوری حەفتانین لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا فەرماندەیەکی داگیرکەران سزادرا.

کاتژمێر ١٠:٠٠ی ١ی ئایار هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە گردی قەسروکی گۆڕەپانی پارتیزانی حەفتانین لە داگیرکەرانیاندا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران، سەنگەر و ٢ کامێرای مۆبیس و سیستمێکی راداری سەر گردەکە لەناوبران.

٢ گەریلا شەهید بوون

لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١دا لە شەڕی زاپدا، هاوڕێکانمان دەلال و ڤیان دوای شەڕێکی قاڕەمانانە لەدژی هەوڵەکانی داگیرکەرانی سوپای تورک، شەهید بوون.

لە ٢٣ی نیساندا لەدژی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، گەریلاکانمان بەرخۆدانێکی مێژووییان ئەنجامدا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەیەوێت هیوای گەلەکەمان کە گەریلاکان، لەناوببات و پیلانی قڕکردن ئەنجام بدات، جارێکی دیکە لەبەرانبەر  گەریلاکانمان شکستی بەدەستهێنا.

هاوڕێکانمان دەلال و ڤیان لە کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکەریدا، لە بەرەی پێشەوەدا جێی خۆیان گرت و پێشەنگایەتی چالاکیەکەیان کرد. هەلیکۆپتەرەکان هەڤاڵانی ئێمەیان کردە ئامانج، بەڵام هەڤاڵانمان بەرخۆدانێکی ئەفسانەییان پیشاندا و هەلیکۆپتەرەکان لە هەرێمەکە دوور کەوتنەوە. هاوڕێکانمان بە رۆحی میلیتانی ئاپۆیی رێگەیان نەدا کە داگیرکەران لە گۆڕەپانەکە جێگیر ببن. بەرخۆدانی هاوڕێکانمان بووە مژدەی رێپێوانی سەرفرازیمان.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی شەهیدەکانمان و دواتر هەمو گەلی کورد دەکەین و بەڵێنمان دوبارە دەکەینەوە کە بە سەرفرازی یادیان دەکەینەوە.

بۆردوماکردنی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە

بۆردومانکردنی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

کاتژمێر ٢١:٠٠ی ٢٩ی نیسای، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، گۆڕەپانی کۆلیتێی هەرێمی خواکورکێیان بۆردومان کرد.

کاتژمێر ٢٣:٠٠ و ٠٠:٠٠ی ٣٠ی نیسان، هەرێمی دەرارێی مەتینا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

کاتژمێر ١٥:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ی ١ی ئایار گردی زەندورای مەتینا لەلایەن داگیرکەرانەوە بۆردومانکرا.

کاتژمێر ٢٠:٣٠ بۆ ٢٢:٠٠ی ١ی ئایار گردی زەندورا، گۆڕەپانی کەستا و دەرارێی مەتینا بۆردومان کران.

لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی ١ی ئایاردا گۆڕەپانەکانی ئارس و فارسی هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا.

کاتژمێر ٢٣:٣٠ی ١ی ئایار گۆڕەپانی سنینێی خواکورک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ٢ی ئایار گردی زەندورا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە

نازناو: ڤیان بۆتان

ناو و پاشنار: دیلان ئاکان

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: نەباهەت – ڕەشید

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ - زاپ

*

نازناو: دەلال دڵخوەش

ناو و پاشناو: دەلال ئاکپۆلات

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک و باوک: بەسرا – ئەبەددین

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١ – زاپ

ف.ق