کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە زاگرۆس هەتاکوو بۆتان هەر شوێنێک مەیدانی چالاکی گەریلایە، ١٢ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی هەپەگە یەژاستارهەر لە زاگرۆس هەتا کوو بۆتان لە دژی هێرشی داگیرکاری هەموو شوێنێکیان کردووەتە مەیدانی چالاکی. لەو چالاکییانەدا لانی کەم ١٢ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر سزادراون. -
ڤیدیۆی ئەو چەکانەی سوپای تورک کە لەسەر گردی پێرامێت کەوتە دەستی گەریلا
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چەکانەی سوپای تورکی بڵاوکردەوو کە هێزەکانی گەریلا لە ٢٦ی نیسان لە چالاکی سەرگردی پێرامێت-ی ئاڤاشین دەستیان بەسەرداگرت ، بڵاوکردەوە. -
لە مامڕەشۆ شەڕێکی قوڕس: ٥ داگیرکەر سزادران
لە گۆڕەپانی مامڕەشۆی هەرێمی ئاڤاشین شەڕێکی قوڕس روودەدات. بەپێی زانیاریەکان، هێزەکانی گەریلا ٥ داگیرکەریان سزاداوە. -
گەریلا هەڵیکوتایە سەر داگیرکەران: ٦ داگیرکەر سزادران
لە هەرێمی زاپ، هێزەکانی گەریلا هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران لەسەر گردی مەروان. لە چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزادران. -
نەبەدەهە: بارهەڵگرێکی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا
لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شۆڕشگێری شەهید دەرسیمی نەبەدەهە کوردستاندا، ٦ی ئایاری ٢٠٢١ کاتژمێر ٠٤:٠٠ لەسەر رێگەی مێردین – ئامەد بارهەڵگرێک سووتێنرا. -
ڕێکخراوە مەدەنییەکان مەریوان: مەریوان شاری پێکەوەژیانە
شۆرای ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەربارەی توندووتیژییەکانی ئەم دواییه ی شاری مەریوان کە لەلایەن دەستەیەک لە تووند ئاژۆ ئیسلامییە کانی بەناو تاقمی سەلەفی ڕوویدابوو، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە. -
خەڵکی شەنگال ڕێپێوانیان لە دژی داگیرکارییەكانی دەوڵەتی تورک کرد
گەلی شەنگال، داوای هەڵوێست لە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەن لەبەرامبەر داگیرکارییەكانی دەوڵەتی تورک. -
بەرخۆدانی خانەوادەی شەنیاشار لە ٥٩مین رۆژدا بەردەوامە
خانەوادەی شەنیاشار کە ٥٩ رۆژە بەرخۆدان دەکات وتی، "ئێمە لەبەرانبەر ئەو یاسایانەی کە بکوژان دەپارێزێک بێدەنگ نابین و بەرخۆدانمان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت." -
لە ماربورگ بۆ ئازادی ئۆجالان نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەکران
لە شاری ماربورگ بۆ ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر ئۆجالان نامە بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانەکران. -
هەپەگە: داستانی قاڕەمانێتیان نووسیەوە
هەپەگە لەبارەی ٧ گەریلای شەهید وتی، "هەر ٧ هاوڕێمان بە پێشەنگایەتی هاوڕێ سەحەد گراڤی لە چیای ئاڤاشین بوون بە قەڵایەک لە بەرانبەر هێرش بۆ سەر مامڕەشۆ، چەندین ڕؤژ بێوەستان تا دوا سات لەناو بەرخۆداندابوون و داستانێکی قاڕەمانێتی مێژووییان نووسیەوە." -
لە وان بوومەلەرزە روویدا
لە ناوچەی توشبای وان بە پلەی ٣.٨ بوومەلەرزەیەک روویدا. -
پارێزەرانی كەیسی چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان تانە لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەدەن
تیمی پارێزەرانی كەیسی چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان رایگەیاند، ئەگەر لە كۆی پێنج دادوەر، دوو دادوەر باوەڕیان بەم تۆمەتانە نەبوبێت كە بۆ دەستگیركراوانی بادینان دروستكراوە، چۆن خەڵك و ڕایگشتی باوەڕ بەمە دەكات. -
یەرەکە فەرماندە هەورام ئاویەری بەبیرهێنایەوە
فەرماندەیی یەرەکە، لە پەیامێکدا فەرماندەی ئەیالەتی مێردینی بەبیرهێنایەوە و بە جەختکردنەوە لەوەی کە چەکی ئەم فەرماندە گەورەیە لە زەوی ناهێڵن، ڕایگەیاند: "ڕێگای شۆڕش بە ‘هەورام ئاویەر'ـ ەوە ڕوون و گەش دەبێت." -
گەریلاکانی یەژاستار ٧ داگیرکەریان سزا دا- نوی کرایەوە
گەریلاکانی یەژاستار لە رۆژی ٥ی گوڵان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری زەندوورای هەرێمی مەتینا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٧ سەربازی سوپای تورک کوژران و ٣ سەربازی تریش برینداربوون. -
لە چوار شاری باکووری کوردستان ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستیپێکردووە
دەوڵەتی تورک لە شارەکانی ئاگری، ئیدر، قەرس و ئێردەخانێ-ی باکووری کوردستان بە بەشداری هەزاران سەرباز دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە. -
بایک: دەبێت گەلی کورد لە هەموو شوێنەکاندا راپەڕێت و خاوەنداری لە رۆڵەکانی خۆی بکات
بایک رایگەیاند، گەریلا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی مێژووی بەرەنگاری دەکەن و وتی، "دەبێت گەلی کورد لە هەموو شوێنەکاندا راپەڕن و خاوەنداری لە رۆڵەکانی خۆیان بکەن، کە بۆ پاراستنی کوردستان گیانی خۆیان دەبەخشن". -
هێزەکانی رژیمی ئێران کۆڵبەرێکی کوردیان بریندارکرد
هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گروپێک کۆڵبەریان لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردە ئامانج و کۆڵبەرێکیان بریندارکرد. -
هەپەگە: لە چوارچێوەی هەنگاوی شؤرشگێڕیدا پێنج داگیرکەر سزادران
لە چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا ٥ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک سزادران. -
کەجەکە: داگیرکەران بە بەرخۆدانی گەریلا و سەرهەڵدانی گەل دەر دەکرێن
کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە لەسەرهەر پارچەیەکی کوردستان هێرشی داگیرکاری و قڕکردن هەیە و وتی، " هێزە قڕکەرەکان بە بەرخۆدانی گەریلا و سەرهەڵدانی گەل دەر دەکرێن. -
لە دەنگیا رۆحی ئازادی هەبوو
گەریلا زۆزان پەلشین لە مەخموورەوە تاوەکو کەرکوک بۆ ماوەی چەند ساڵ لە دژی چەتەکانی داعش شەڕی کرد. لە دەنگی زۆزان پەلشین دا رۆحی ئازادی هەبوو. گەریلا زۆزان لە حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شرنەخ شەهید بوو. -
کەرکوک، دوو بیرە نەوت تەقێندرانەوە و پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکە بریندار بوو
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدهگهیهنێت، لە "پەلامارێکی تیرۆریستی"دا دوو بیرە نەوت لە کێڵگەی بای حەسەن لە کەرکوک تەقێندرانەوە و تاوەکو ئێستاش ئاگری یەکێک لە بیرەکان کۆنتڕۆڵ نەکراوە. -
ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە زاپ بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستان لە شاخی شەهید مونزور لە ناوچەى زاپ بڵاوکردەوە، کە لە ١ی ئایاردا ئەنجامدراوە و ٤ داگیرکەری تیادا کوژراوە. -
لە مەتینا ٢ داگیرکەر سزا دران
لە ناوچەى مەتینا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە لە دژی سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، کە هەوڵیان دەدا لە شاخی زەندورا سەنگەر بگرن چالاکی ئەنجامدرا و ٢ داگیرکەر سزا دران. -
سەبری ئۆک: دەیانەوێت بەم هێرشانە باکوور لە باشوور داببڕن
سەبری ئۆک لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین رایگەیاند، "ئامانجیان ئەوەیە بەم هێرشانە باکوور و باشوور لە یەکتر داببڕن و هاووڵاتییانی مەدەنی لە ناوچەکە دەربکەن و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە یەکتر داببڕن". -
ماڵپەڕی میللەت: میت و پارتی هەماهەنگی دەکەن بۆ لەشکرکێشییەک
ماڵپەڕی میللەتی سەر بە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ڕاپۆرتێدکدا زانیاریکی مەترسیداری دەربارەی هێزەکانی پارتی بڵاو کردوەتەوە لە زینی وەرتی و دەڵێت، پارتی و میت هەماهەنگی دەکەن بۆ لەشکرکێشییەک.