جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی بەرخودانی گەریلا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەردەوامن و راشیگەیاند، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاریش قارەمانانە لە دژی ئەو ھێرشانە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن.
بایک رایگەیاند، گەریلاکانی کوردستان لەم قۆناغە دژوارەدا گەلی کورد و دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەپارێزن و ئەرکێکی مێژووییان خستووەتە سەر شانی خۆیان و لەو پێناوەدا گیانی خۆیان فیدا دەکەن. بایک وتی، "ئەو مرۆڤانەى لەم قۆناغەدا بەشداری لەم بەرخودانە مێژووییەدا ناکەن دەبێت لەلایەن هیچ کەسێکەوە نەبەخشرێن، چونکە تێکۆشان بەڕێوەدەچێت، تێکۆشان بۆ پاراستنی کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکانی مرۆڤایەتییە. دەبێت هەموو کەس بەشداری لەم بەرخودانە مێژووییەدا بکات. هەر کەسێک، کە خۆی بە کورد، وڵاتپارێز، شۆڕشگێڕ، سۆسیالیست و دژ بە فاشیزم دەزانێت، دەبێت بەشداری بەرخودان ببێت".
پەیامی جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە:
"دەوڵەتی تورک لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەستی بە ھێرشێکی داگیرکەری کردووە. ئەو هێرشە بەردەوامە و پێداگریشی تیادا دەکات. ئامانجی دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر و پاکتاوکار ئەوەیە، کە بزووتنەوەى پەکەکە پاکتاو بکات. لە هەمان کاتدا دەیەوێت بەردەوامی بە پاکتاوکردنی گەلی کورد بدات و پاکتاوکارییەکەی بە ئەنجام بگەیەنێت. ئەو هێرشە، کە لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین بەڕێوەدەچێت بە تەواوی لە دژی کوردستانە، لە دژی گەلی کورد و لە دژی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. ئەوە تەنها لە دژی پەکەکە، گەریلا و گەلی باشوور نییە. ئەگەر مرۆڤ بەو شێوەیە لێی تێبگات، مرۆڤ دەکەوێتە هەڵەى گەورەوە و لە ئەنجامدا بە غەفڵەت دەگات، چونکە مەترسییەکی گەورە لەسەر گەلی کورد، کوردستان و دەستکەوتەکانی گەلی کورد هەیە. بۆیە گەریلاکانی هەپەگە لە دژی داگیرکەری و پاکتاوکاری بە شێوەیەکی فیداییانە تێدەکۆشن و بەرخودانی مێژوویی بەڕێوەدەبەن. گەریلا دەیەوێت ئەو پلانەى دەوڵەتی تورکی فاشیست، داگیرکەر و پاکتاوکار تێکبشکێنێت. ئامانجی گەریلا ئەوەیە، کە دەیەوێت کوردستان، گەلی کورد، دەستکەوتەکانی کورد بپارێزێت. لەم تێکۆشانە مێژوویی و قارەمانانەیەدا هەندێک شەڕڤانمان شەهید بوون. بڕیارگەکەمان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ٦ هەڤاڵمان شەهید بوون. من بە منەتەوە یادیان بەرز رادەگرم. هەموو ئەو فەرماندانەى ئەم شەڕە بەڕێوەدەبەن، ئەو شەڕڤانانەى بەشداری ئەم شەڕەن، هەموویان پیرۆز دەکەم و سڵاویان لێدەکەم. بە راستی ئەوان بە هۆشیارییەکی مێژووییەوە ئەرکی مێژوویی و نەتەوەیی بۆ گەلی کورد، گەلانی بندەست و بۆ هێزە دیموکراسی و ئازادییەکان پێکدەهێنن.
وەک دەزانرێت ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی جیهانیی سێیەم بەڕێوەدەچێت. لە مێژووشدا کەی جەنگی جیهانی بەڕێوەچووبێت، لەو شەڕانەدا هەندێک گەل کراونەتە ئامانج و پاکتاوکاری لە دژی ئەو گەلانە ئەنجامدراوە. ئەمڕۆ لە شەڕی جیهانیی سێیەمدا پاکتاوکاری لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبەن. ئەوە تەنها دەوڵەتی تورک بە هێز و توانای خۆی ئەنجامی نادات، بەڵکو بەهاوکاریی ئەوانە ئەنجامی دەدات، کە هاوکاریی دەوڵەتی تورکی فاشیست، داگیرکەر و پاکتاوکار دەکەن. ئەوانە هەم لە ئاستی نێونەتەوەیی و هەم لە ئاستی کوردستان لە پشت دەوڵەتی تورکن و بەو هاوکارییە ئەو پاکتاوکارییە بەڕێوەدەبات. گەریلاکانی هەپەگە لە دژی پاکتاوکردن و سڕینەوە دەوەستنەوە، قارەمانانە دەوەستنەوە. تەنها بۆ خۆیان ئەو تێکۆشان و بەرخودانە بەڕێوەنابەن، بەڵکو بۆ هەموو کوردستان، بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان، بۆ گەلی کوردستان، بۆ دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان ئەو قارەمانێتییە دەکەن. تەنها بۆ کوردانیش نییە، بەڵکو بۆ هێزە دیموکراسی و ئازادییەکان، بۆ گەلانی بندەست ئەو تێکۆشان و بەرخودانە بەڕێوەدەبەن. بەو بەرخودانە هەم لە دڵی گەلی کورددا و هەم لە دڵی گەلانی بندەست و هەم لە دڵی ئەوانەدان، کە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشن و جێگایەکی گەورەیان لە دڵیاندا هەیە. بۆ هەموومان و بۆ ئێمەش هیوایەکی گەورەیان دروستکردووە، مرۆڤ دەتوانێت ئەوە لە هەموو شوێنێکدا ببینێت.
گەریلاکانی هەپەگە بە ئەرکێکی مێژوویی هەستاون و بۆ ئەو ئەرکە گیانی خۆیان فیدا دەکەن. ئەوانە رۆڵەی گەلی کوردن، بۆیە دەبێت گەلی کورد لە هەموو شوێنێکدا، لە هەموو بەشێکدا و لە دەرەوە پشتیوانی لە رۆڵەکانی خۆی بکات. لەگەڵیاندا ببن بە یەک، لە کوێ دەتوانێت و چیی پێدەکرێت دەبێت لەو پێناوەدا ئەنجامی بدات. دەبێت هەموو کەس بەشداری لەم تێکۆشانە مێژووییەدا، لەم تێکۆشانەى کوردستان و گەلی کورددا، لەم تێکۆشانە نەتەوەییەدا بکات. نەک تەنها سەیر بکات و بڵێت، گەریلا تێدەکۆشێت، گورز لە دوژمن دەدات و تەنها چەپڵە لێ بدات، بەڵکو پێویستە ئەم تێکۆشانە بە تێکۆشانی خۆی بزانێت و بەشداری لەم تێکۆشانەدا بکات و هەڵوێستی خۆی بە روونی و ئاشکرا بخاتەڕوو. ئەگەر لەم قۆناغە و لەم کاتەدا ئەوانەى، کە دەڵێن، کوردم، وڵاتپارێزم، شۆڕشگێڕم، سۆسیالیستم، دیموکراتم، لە دژی فاشیزمی داگیرکەر و پاکتاوکارم، ئەوا پێویستە بەشداری ئەم تێکۆشانە ببن و هەڵوێستی خۆیان بۆ هەموو کەس بسەلمێنن. پەکەکە تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک بێ هەڵوێست نەبووە، لە هەر یەک لە بەشەکانی کوردستاندا، لە کاتی هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گەلی کورد و هێرش بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کورد، پەکەکە لە دژی ئەو هێرشانە وەستاوەتەوە و ئەرکی نەتەوەیی و مێژوویی خۆی پێکهێناوە.
ئێستا مرۆڤ بڵێت، وڵاتپارێزم، کوردم، سۆسیالیستم، دیموکراتم و لە دژی فاشیزمم و بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشم، بەڵام ئەو بەرخودانە مێژوویی گەریلا لە مەتینا، زاپ، ئاڤاشین نەبینێت و بەشداریی تیادا نەکات و هێزی خۆی لەگەڵ گەریلا نەکات بە یەک، مرۆڤ ناتوانێت ئەوانە بە وڵاتپارێز، دیموکرات و کورد بزانێت. ئەوانەى کە لەم کات و قۆناغەدا بەشداری لەم تێکۆشانە مێژووییەدا ناکەن، پێویستە کەس نەیانبورێت، چونکە ئەو تێکۆشانەى بەڕێوەدەچێت تێکۆشانی کوردستان، گەلی کورد و پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردە. هەڤاڵ موراد قەرەیلانیش لە وتەکانیدا ئەوەی روونکردەوە. وتی، ئەو شەڕە، کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین شەڕی پاراستنی رەوایە. پاراستنی کوردستانە، گەلی کوردە، دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. شەڕی دیموکراسی و ئازادییە. ئێمە گەلان دەپارێزین، ئێمە بەهاکانی مرۆڤایەتی دەپارێزین. بۆیە ئێمە داوا دەکەین؛ با هەموو کەس بانگەوازەکەى هەڤاڵ موراد قەرەیلان، بانگەوازی گەریلا بە بانگەوازی خۆی بزانێت و جێگای خۆی لە ناو ئەو بانگەوازەدا ببینێتەوە و بەشداریی تیادا بکات. یانی ئێمە پێکەوە کوردستان بپارێزین، دەستکەوتەکانی گەلی کورد بپارێزین. ئەوەى کە لە هەموومان دەخوازرێت و چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەوەیە.
ئەو شەڕەی بەڕێوەدەچێت شەڕێکی ئاسان نییە و شەڕێکی رۆژانە نییە، چونکە دەوڵەتى تورکی فاشیست، داگیرکەر و پاکتاوکار بە ئاشکرا دەڵێت، 'من کورد لە ناو دەبەم'. ناڵێت کێشەى من تەنها پەکەکەیە، یان باکوورە. بەڵکو ئامانجی هەموو کوردانە. لەبەر ئەوەش ئەو شەڕەی، کە بەڕێوەدەچێت بووەتە شەڕێکی نەتەوەیی، بووەتە شەڕی کوردستان. دەبێت هەموو گەلی کورد لە هەر چوار بەش دا و لە دەرەوەی وڵات بەشداری لەم شەڕەدا بکەن. ئێمە ئەم شەڕە بکەین بە شەڕێکی نەتەوەیی، شەڕێک، کە ئازادیی گەلی کورد مسۆگەر و دڵنیا بکات، چونکە ئەو سیاسەتەى لەسەر کورد بەڕێوەدەچێت بە تەواوی سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوەیە. تێکۆشانێک، کە ئێستا گەریلا بەڕێوەی دەبات، هەبوون و ژیانی گەلی کورد دەپارێزێت. ئەوە ئەرکی هەموو مرۆڤێکی کوردە، هەموو مرۆڤێک، کە دەڵێت بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشم، ئەرکی هەموو مرۆڤێکی سۆسیالیست و دیموکراتە.
لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە دەڵێین، ئێمە پێکەوە خاوەنداری لە کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکەین. ئەگەر کەس بەشداری لەم قۆناغە مێژووییەدا نەکات و خۆی بێدەنگ بکات، ئەوا خۆی دەخاتە ناو غەفڵەتێکی گەورەوە. ئەوە گورزێکی گەورە دەبێت کە لە گەلی کوردی دەدات. کەس لە دەرەوەی گورزی داگیرکەر نامێنێتەوە و پارێزەراو نابێت، پێویستە هەموو کەس بە باشی لەوە تێبگات و هەرگیز خۆی تووشی غەفڵەت نەکات. ئەوەى بکەوتە ناو غەفڵەتەوە، پێویستە گەنجانی کورد و گەلی هەرگیز لە یادی نەکەن.
دووبارەی دەکەمەوە؛ گەریلاکان ئەمڕۆ قارەمانانە لە شەڕێکی مێژوویدان و رۆڵەکانی ئەم گەلەن. ئەرکی خۆیان بۆ گەل، بۆ وڵاتی خۆیان و بۆ مرۆڤایەتی پێکدەهێنن. هەموو ژیانی خۆیان لەسەر بنەمای پاراستنی کوردستان، گەلی کورد، دەستکەوتەکانی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی مرۆڤایەتیی داناوە و بۆ ئەو راستییە گیانی خۆشیان دەبەخشن. لە دەرەوەی گیان و رۆحیان شتێکی تریان نییە. بە تەواوی هەموو شتێکی خۆیان خستووەتە خزمەتی وڵاتەکەى خۆیان، گەلی خۆیان و مرۆڤایەتی. بۆ ئەوەش شەهید دەبن. من لەو بڕوایەدام، کە گەلی کورد بە باشی لەوە تێدەگات و خاوەنداری و پشتیوانیی لە رۆڵەکانی خۆی دەکات و لە ئێستا بە دواوەش پشتیوانیان دەبن. خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردن لە رۆڵەکانی خۆیان، کە لەم تێکۆشانەدا بەشدارن، بەجێهێنانی ئەرکی خۆیانە.
بەو بۆنەیەوە دووبارەی دەکەمەوە، هەموو گەلانی کوردستان چ لە بەشەکانی کوردستان بن و چ لە دەرەوەی وڵات بن، پێویستە راپەڕن و بە ئەرکی خۆیان هەستن و بەشداری لەم ئەرکە مێژووییەدا بکەن. بە تایبەتی پێویستە هەموو ژنان و گەنجان ئەرکی پێشەنگایەتیی خۆیان پێکبهێنن. ئەمڕۆ بۆ گەلی کورد چی بکەن پێویستە و هەقی خۆیەتی و کارێکی رەوایە. چییان لە دەست دێت و دەتوانن ئەنجامی بدەن، چونکە سیاسەتی پاکتاوکردن لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. گەلی کورد بۆ هەبوون، ژیانی ئازاد و داهاتووی خۆی چی دەتوانێت و لە دەستی دێت دەبێت ئەنجامی بدات، چونکە ئەوە کارێکی رەوایە و مافی خۆیەتی. بە تایبەتیش پێویستە ژنان و گەنجان نەوەستن، لە هەموو شوێنێکدا لە دژی داگیرکەری تێکۆشانی خۆیان بەڕێوەببەن و گەلی خۆیان بەشداری ئەو تێکۆشانە بکەن. هەرگیز لەم تێکۆشانەدا ئەوانە لە بیر نەکەن، کە گیانی خۆیان فیدا کردووە. لە بیر نەکردنیان بەجێهێنانی ئەرکەکانیانە بۆ هێنانەدیی ئامانجەکانیان. هەر شەهیدێک بۆ ئێمە، بۆ گەلی کورد و بە تایبەتی بۆ ژنان و گەنجانی کورد هۆکارە بۆ تێکۆشانێکی گەورە.
بۆ گەلی کورد تەنها سەرکەوتن پێویستە. لە دەرەوەی سەرکەوتن هیچ شتێک نییە، کە گەلی کورد رزگار بکات و ئازادیی بۆ پێکبهێنێت. دەبێت هەموو شتێک بکاتە هۆکاری بەهێزکردنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و ئەنجامی لێ وەربگرێت. لە کۆتایدا جارێکیتر ئەو قارەمانانەى کوردستان، گەلی کورد و دەستکەوتەکای گەلی کورد و مرۆڤایەتی لە دژی داگیرکەرانی تورک دەپارێزن و بۆ ئەوانەی گیانی خۆیان دەبەخشن، من یادی هەموویان بە منەتەوە دەکەمەوە. ئەو فەرماندانەى، کە لە دژی داگیرکەری شەڕی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوەدەبەن، ئەو شەڕڤانانەى کە بەشدارن لەم شەڕەدا و قارەمانی دەکەن، من سڵاو لە هەموویان دەکەم و پیرۆزیان دەکەم و رێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم. دەڵێم، ئێمە لەم شەڕەدا تا دوا هەناسە ئەرکی خۆمان پێکدەهێنین، ئێمە داگیرکەریی سەر کوردستان تێکدەشکێنین، ئێمە کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەهێنین. گەلی کورد بە دڵنێاییەوە سەردەکەوێت و مرۆڤایەتیش سەردەخات و بۆی دەبێتە دەستکەوت. بۆ ئەوەش دەڵێم؛ بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، کە ئەرکی مێژوویی خۆیان بۆ گەلی کورد و مرۆڤایەتی پێکدەهێنن. بژی تێکۆشانی نەتەوەییمان، ئازادی و دیموکراسی".
ژ.ت