هێزەکانی رژیمی ئێران کۆڵبەرێکی کوردیان بریندارکرد
هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گروپێک کۆڵبەریان لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردە ئامانج و کۆڵبەرێکیان بریندارکرد.
هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گروپێک کۆڵبەریان لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردە ئامانج و کۆڵبەرێکیان بریندارکرد.
بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ لە خاڵی سنووریی ‘نەنور’ لە شاری ‘بانەی’ سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی ئێران، هێرشیان کردووەتە سەر گروپێک لە کۆڵبەران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوەی “مەسعود محەمەدی”، خەڵکی گوندی نەنوری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی دەسەڵات، بە قورسی بریندارکراوە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شاری بانە.
ک-ش