لە وان بوومەلەرزە روویدا

لە ناوچەی توشبای وان بە پلەی ٣.٨ بوومەلەرزەیەک روویدا.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی بوومەلەرزەزانی، لە گەڕەکی گوڤەنجەلی ناوچەی توشبای وان بوومەلەرزە روویداوە.

بوومەلەرزەکە ٥ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە و بەپێی زانیاریەکان هیچ زیانێکی نەبووە.

ف.ق