کەجەکە: داگیرکەران بە بەرخۆدانی گەریلا و سەرهەڵدانی گەل دەر دەکرێن

کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە لەسەرهەر پارچەیەکی کوردستان هێرشی داگیرکاری و قڕکردن هەیە و وتی، " هێزە قڕکەرەکان بە بەرخۆدانی گەریلا و سەرهەڵدانی گەل دەر دەکرێن.

 

کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەربارەی هێرشی داگیرکاری لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیستی قڕکەر  ١٠ ڕۆژە هێرشی داگیرکارییان بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکردووە. ئارمانجی ئەوان ئەوەیە کە تەڤگەری ئازادی کوردستان تەسفیە بکەن و سیاسەتی پاکتاوی خۆیان سەر بخەن. لە دژی ئەو هێرشەی فاشیستی قڕکەردا، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە شێوەیەکی فیدایی و مێژوویی بەرخۆدان دەکەن. لە سەرەتاکانی دەسپێکی شەڕەوە گەریلا گورزی سەخت لە داگیرکەران دەدەن. لە دژی هێرشی قڕکردندا شەڕی مان ونەمان و ژیانی ئازادی گەلی کورد دەکەن. ئێمە ئەو هاورێیانەی خۆمان کە لەهەنگاوی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابووردا شەهید بوونە بە رێزەوە یاد دەکەینەوە، سڵاو دەنیرین بۆ هەموو گەریلا و فەرماندەکان کە لە سەر رێبازی فەرماندە عەگید و هەموو شەهیدان بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەن، سەرکەوتنەکەیان پیرۆز دەکەین، بە هێز و باوەڕی ئەون  سەرکەوتن  مسۆگەرە."

 لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " گەریلا شەڕی پاراستنی گەلی کورد و تەواوی کوردستان دەکەن."

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: " بەرخۆدانی گەریلا بانگ لە گەلی کورد و هێزە دیموکراسیەکان دەکات کە پێکەوە کوردستان بپاریزن. بۆ ئەوەی کە ئەم بەرخۆدانە نە تەنیا لە باکوور و باشووری کوردستانە، پاراستنی تەواوی کوردستان . بەرخۆدانی دیمۆکراسی و ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.

 لە ناو هەلوومەرجی شەری جیهانی سێهەمدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڕێوە دەچێت، لە سەرووی هەموویانەوە دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دوژمنی هەموو کوردانە و بۆ ئەوەی کورد نەبێتە خاوەن  ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد هێرش دەکاتە سەر هەموو دەسکەوتەکان و سەنگەرەکانی تێکۆشان دەکات. لە ناو شەڕی جیهانیدا بەردەوام لە دژی هەبوونی هەندێک گەلان هێرش ئەنجامدراوە. لە شەری جیهانی سێهەمیشدا پلان بۆ قڕکردنی گەلی کورد دانراوە.

دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە  بە سیاسەت و کردەوەکانیان پێداگرن لەسەر قڕکردنی کوردان. کوردانیش لە دژی ئەو هێرشانە تێکۆشانی مان و نەمان دەکەن. هێرشی داگیرکاری و قڕکردن تەنیا لە سەر باکوور و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نییە، هێرشە لەسەر هەر پارچەیەکی کوردستان. هەر بۆیە ئەرک و بەرپرسیارەتی هەر تاکێکی کوردە کە کوردستان بپارێزن.

' ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانی پاراستنی کوردستانە'

چۆن هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا  هێرش لەسەر تەواوی گەلی کوردە، بەرخۆدان لەدژی هێرشەکانیش بەرخۆدانی پاراستنی هەموو گەلی کوردە. هەر بۆیە ئەم بەرخۆدانە وەک بەرخۆدانی هەبوونی نەتەوەی کورد ببینرێت. ئەگەر هێرش و بەرخۆدان لەم ئاستەدا نەبینرێت، گەلی کورد دەکەوێتە غفڵەتێکی مێژوویی. ئەنجامەکەشی بۆ هەر بەشێکی کوردستان قوورس بێت. هەربۆیە ، وەک فەرماندەی هێزی گەریلا هەڤال موراد قەرەیلان دەستنیشانیکرد، ئەم بەرخۆدانە بەرخۆدانی پاراستنی تەواوی کوردستانە. دەبێت هەموو هێزە وڵاتپارێزەکان بە بەرپرسیارەتی مێژوویی خۆیان ڕابن و جێگەی خۆیان لەناو ئەم بەرخۆدانەدا بگرن."

' تێکۆشانی گەل و گەریلا بووەتە یەک و هیچ هێزێکی قڕکەریش ناتوانیت پێشی بگرێت'

 

 گەریلا وەک شکۆی گەلی کورد بەرخۆدانییەکی مێژوویی دەکەن.  هەر گەریلایەک بۆ گەلی کورد و کوردستان دەژی، هبوونی خۆیان بۆ داهاتووی گەلی کورد فیداکردووە. گەلی کورد بێگومان خاوەنداریەتی لە رۆلەکانی خۆیان دەکەن کە شکۆی ئەوانن. بۆ ئەوی کە هێزی قڕکەر بە بەرخۆدانی گەریلا و سەرهەڵدانی گەل دەر بکرێن. تێکۆشانی گەل کە لەگەل گەریلادا بووەتە یەک هیچ هێزێک ناتوانیت ڕای بوەستێنێت. گەلی ئێمە ئەم بەرخۆدانەی خۆی لەگەل گەریلادا  بەردەوام دەکات و کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک مسۆگەر دەکات.

ئەو بەرخۆدانە قارەمانانەی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرێوەی دەبەن نە تەنیا لەلایەن گەلی کورد ، هاوکات لە لایەن گەلانی جیهان وهیزە دیموکراسیخوازە کانەوە پێشوازی لێدەکرێت. هەر لە هەفتەی دەستپێکیدا بۆ مرۆڤایەتی بووە جیگەی حەزکردن و ڕێزەوە.

ئەم بەرخۆدانە شکۆیەکی مەزنی داوەتە تەڤگەری ئازادی کوردستان. بەناوی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادی کوردستان سڵاو دەنیرین بۆ گەریلا قارەمانەکان کە بوونەتە شکۆی گەلەکەمان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ک-ش