گەریلاکانی یەژاستار ٧ داگیرکەریان سزا دا- نوی کرایەوە

گەریلاکانی یەژاستار لە رۆژی ٥ی گوڵان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری زەندوورای هەرێمی مەتینا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٧ سەربازی سوپای تورک کوژران و ٣ سەربازی تریش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە  دەربارەی چالاکییە بەهێزەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار  لە چوارچێوەی  هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:

" هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ئامەد لە ڕۆژی ٤ی گوڵان لە کاتژمیر ١٧:٠٠ لەدژی داگیرکەران لە گردی زەندوورای هەرێمی مەتینا ٣ چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ئامانجە دیاری کراوەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو کرانە ئامانج.

' هەڵمەتی شۆرشگێڕی جەنگی خابوور'

٤ی نیسان کاتژمێر ١٨:٠٠ سوپای تورکی داگیرکەر دوای ئەوەی کە سەنگەرەکانی شەڕی لە گردی زەندوورای هەرێمی مەتینای بە دووژواری بۆردومانکرد و دوای ئەوە ویستیان پێشڕەوی بکەن. لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانی ئێمە شەڕ هاتە ئاراوە و لە دەورووبەری سەنگەرەکاندا شەڕ دژوار بوو. لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئێمەدا داگیرکەران گورزیان بەرکەوت و بەناچاری پاشەکشێیان کرد.

ڕۆژی ٥ی نیسان کاتژمیر ١٢:٠٠ ٩داگیرکەر لە گردی شەهید چیا لە دەڤەری زەندوورای هەرێمی مەتینا خەریکی جوولە بوون، هێزەکانی یەژاستار داگیرکەرانیان خستەژیر چاودێری ورد و کرانە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٧ سەرباز و تیمی تایبەتی سوپای تورک سزادران و ٢ سەربازی تریش بریندار بوون. دوای چالاکییەکە  سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر جەنازەی کوژراو بریندارەکانی خۆیان گواستەوە.

' لە چوارچێوەی ' هەڵمەتی شۆرشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس'

لە رۆژی ٦ی گولان و لەکاتژمر ٠٧:٠٠ هێزەکانی ئێمە بە چەکی قوورس قەرەقۆڵی سەر گردی چەلێ-ی جوولەمێرگیان کردە ئامانج. گەریلا گورزێکی قورسیان لە داگیرکەران وەشاند. ژمارەی کوژراو بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.

دەربارەی جمووجوڵی هێزەکانی عێراق و پەدەکە لە هەرێمەکانی گەریلا، ڕۆژی ٤ی گوڵاندا پیشمەرگەکانی هێزەکانی سنوور و هێزەکانی لەسەر ناوی عێراق جوولەیان کرد و هاتنە سەر گردێکی بناڤیا و بێدەهێی مەتینا،  لە گردێکی تر بەناوی تەشیشا و قومریە و شوێنێکی تر جێگیر بوون. ئێمە هەوڵمان دا کە لە دۆخی ئەو هێزانە تێبگەین و هیچ ئاستەنگییەکمان بۆیان درووست نەکردووە. بەڵام ئێمە بە نیگەرانییەوە لە ئامانجەکانی ئەوان دەڕوانین و چاودێرییان دەکەین.

' هێزەکانی ئێمە لە سیدەکان هێرشی پیشمەرگەی پەدەکەی نەکردووە'

بە پێی هەندیک میدیا  هێزەکانی ئیمە لە سیدەکانی خنێرە هێرشی هێزی پێشمەرگەی پەدەکەی کردووە ، بەڵام ئێمە رایدەگەێنین کە هیچ هێرشێک لەلایەن ئێمەوە بۆ سەر خالەکانی پیشمەرگە نەکراوە.

ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان  لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەخوازێت کوردستان داگیر بکات بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەین. ئەمە بەرخۆدانێکی نەتەوەیی و پیرۆزە. ئێمەش چاوەروان دەکەین کە هێزی پیشمەرگە بەشداری ئەم بەرخۆدانە میژوویی و پیرۆز ببن و پشتگیری ئێمە بکەن. ئەگەر پشتگیریش ناکان دەبیت نەکەونە ناو دۆخیک کە لە قادەکانی شەڕدا ئاستەنگی بۆ گەریلا درووست بکەن. لەم بوارەوە ئێمە داواکارین کە هەرکەس هەلویستی نەتەوەیی نیشان بدات.

' هێرشی ئاسمانی'

لە ٥ی گولاندا لە کاتژمیر ١١:١٠ گردی زەندوورای مەتینا بۆردومانکرا.

لەو بۆردمانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئیمە نەکەوتووە.

ک-ش