کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بەم جەژنە لە ئامەد ١٢ کەس زیندانیکران
پۆلیسی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە ئامەددا ١٨ کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتى "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ ١٢ کەسیان دەرکرد. -
تەندروستی کەرکوک چاکبوونەوەی ٤ تووشبووی کۆرۆنای ڕاگەیاند
بەڕێوبەری تەندروستیی کەرکوک ڕاگەیاند: ٤ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە و لە ئێستادا ٧ تووشبوو ماون، کە لە ژێر چاودێریدان. -
'بە دروستکردنی فشار دەیانەوێت ژنانی سیاسەتمەدار بترسێنن'
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (KCDK-E) رایگەیاند، ئەردۆغانی فاشیست و دیکتاتور لە بەردەم تێکۆشانی ژنان بێچارە ماوە و ئێستاش دەستی بۆ هێرشکردن و سیاسەتی چەوساندنەوە بردووە و دەیەوێت تۆڵە بسەنێتەوە. -
کەرکوک، بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا
بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لەشاری کەرکوک ئەنجومەنی کەرکوک تەڤگەری ئازادی سەردانێکی ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان. -
ئەفسەرێک و دوو فەرمانبەر لە هێرشێکی داعشدا بریندار بوون
بەپێی ڕاگەیاندنی لایەنە ئەمنیەکان لە هێرشێکی داعش بۆ سەر دوو خاڵی جیاواز لە سەڵاحەدین، ئەفسەرێک و دوو فەرمانبەر بریندار دەبن. -
فەرمانبەرێکی زانکۆی کەرکوک لە لایەن داعشەوە کوژرا
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە قەزای دووبز لە کەرکوک فەرمانبەرێکی سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوک کوژرا. -
لەمانگێکدا ٣٨ چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون
دەوڵەتی ئێران بەردەوامە لە سەرکوتی چالاکییە مەدەنییەکان و لەو چوارچێوەیەدا، تەنها لە مانگێکدا، ٣٨ چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەستگیرکردووە. -
کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد
کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان (جیک) جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، ئەرک ئەوەیە کە سنورێک بۆ ئەو کەسانە دابنرێت کە ئیسلام لەدژی کورد بەکاردەهێنن. -
'دەسەڵات دەیەوێت ژنان لەناو ببات'
ئەنجومەنی ژنانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد لەدژی دەستگیرکردنی ژنان ڕایگەیاند، دەسەڵات هێچ ڕێزێک لە هزر و ئازادی ژنان ناگرێت. -
کەجەکە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
کۆمیتەی گەلان و ئایینی کەجەکە جەژنی ڕەمەزانی موسڵمانانی پیرۆز کرد و لەم قۆناغەدا کە یەکێتی نەتەوەیی زۆر گرنگە، داوای لە گەلی کورد کرد، ئەو فیتنەیەی کە دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک دەیەوێت بخاتە ناویان تێک بدەن و تێکۆشان بەهێزتر بکەن. -
جموجوڵی فڕۆکەى چادێری لە ئاسمانی کامپی مەخمور زیادیکردووە
جموجوڵی فڕۆکە چاودێرییەکان بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی مەخمورەوە زیادیکردووە. -
بەهار لە گوندی تلێتینی ناوچەى هێنێی ئامەد
لەگەڵ هاتنی بەهار و بەرزبوونەوەى پلەکانی گەرما سروشت سەرلەنوێ گەشاوەتەوە. -
قەرەیلان: شەهیدانمان پێوەر و رێنوێنی و داهاتو و فەرمانن -١-
قەرەیلان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گەریلا تیڤی سەرنجی خستە سەر گرنگیی شەهیدان لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا و لە مێژووی ٤٣ ساڵ بەرخوداندا و وتی "شەهیدان پێوەری ئێمەن، رێنوێنیی داهاتومانن، فەرمانن و رێگای سەرفیرازین". -
کۆدار: جێژنی رەمەزان بکەین بە جێژنی تەبایی و ساڕیژی زامەکانی کۆمەڵگا
کۆمیتەی ئایین و باوەڕی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، جێژنی رەمەزان بکەین بە جێژنی تەبایی و ساڕیژی زامەکانی کۆمەڵگا. -
یەکێتی نەتەوەیی یان پلانێکی نێونەتەوەیی بۆ تەسفیە؟ | گوتار
یەکێتی نەتەوەیی، یەکێتیەکە لە نێوان هێزەکانی وڵاتێک بەو ئامانجەی کە کاریگەرتربن و ببنە هێزێکی گەورە. داخۆ ئەمەریکا یەکێتیەکی نەتەوەیی وەهای بۆ کورد دەوێ؟ -
هەولێر، بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لەشاری هەولێر کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە سەردانێکی ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی دوو شەهید، تێیدا یادی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانیان کردەوە و داوایانکرد، کە یەکێتی گەلی کورد دروستبکرێت، بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ نەچێت. -
دوو کەسی تر لە باشووری کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
وهزارهتی تهندروستی حکومەتی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، دوو کەسی تر لە شاری دهۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. -
تیرۆری دەوڵەت لە باکووری کوردستان و تورکیا شەرمەزارکرا
تیرۆری دەوڵەت لە ئامەد لەبەرانبەر سیاسەتمەدار و چالاکوانە کوردەکان، لە باکووری کوردستان و تورکیا شەرمەزارکرا. -
هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە، پەیامیکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی لێبوردەیی و یەكتر قبوڵكردن و یەكڕیزی و ببێتە جەژنی یەكێتی نەتەوەیی كورد و چارەسەركردنی تەواوی كێشەو قەیرانەكان. -
بۆ سێیەمین جار هێرشیان کردە سەر گۆڕستانی لیجە
بۆ سێیەمین جار هێرش کرایە سەر گۆڕستانی گەریلاکان لە ناوچەی لیجەی ئامەد کە پێشتر لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کرابوو. -
هەوا کران دایکی ئاشتی و بە گشتی ١٨ کەس دەستگیرکران
ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە ئەمڕۆ لە ناوەندی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و لە ئەنجامدا هەوا کران دایکی ئاشتی کە تەمەنی ٦٣ ساڵە و بە گشتی ١٨ کەسیان دەستگیرکرد. -
یەپەسە لە ٣ شاردا چالاکیی ئەنجامدا
ئەندامانی یەکەى تۆڵەى شەهید زەریان دەنیز لە یەکەکانى پاراستنى سڤیل (یەپەسە)، لە دژی هاوکارانی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە شارەکانى شرنەخ، رحا و ئایدن چالاکییان ئەنجامدا. -
ژنێکى ئینتەرناسیۆنالیست لە چیاکانى رۆژهەڵاتی کوردستان؛ گەریلا بێریتان
بێریتان ژنێکى عەرەبە و دواى هێرشەکانى سەر شەنگال بەشداری ریزەکانى بزووتنەوەى ئازادیی کورد بوو. دواى ماوەیەک چووە شاخەکانى رۆژهەڵاتی کوردستان و لەوێ بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆی دەدات. -
بومەلەرزەیەک لە دێرسیم روویدا
لە دێرسیم لە باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گۆڕی ٤.٣ پلە بە پێوەری رێختە روویدا.