کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە فرانکفورت هێرشەکەی سەر زینی وەرتێ ئیدانە کرا
لە شاری فرانکفورتی ئەلمانیا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەر تورک بۆ سەر زینی وەرتێ و گەمارۆی پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکە بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور ئیدانە کرا. -
لە نسێبین ٣ کەس دەستگیر کران
لە ناوچەی نسێبینی شاری مێردینی باکوردی کوردستان لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی پۆلیسی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپەدا بۆ سەر ماڵی هاوڵاتیان، ٣ کەس دەستگیر کران. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئەستەنبول ئاگریان لە وێستگەی باز بەردا
یەکینەی تۆڵەسەندەوە لە ئەستەنبول ئاگریان لە وێستگەی باز بەردا و هاوکات هۆشداریاندایە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە و جەختیشیان کردەوە کە ئەوان لێپرسینەوە لە هەموو کردەوە قێزەوەنەکانی دەوڵەت دەکەن. -
رێپیوانی درێژمەودا بۆ زینی ئەستێرۆکان لە لایەن پۆلیسەوە رێگری لێکرا
چالاکی ڕێپێوانی درێژمەودای گەنجان بۆ زینی ئەستێرۆکان ( زینی وەرتێ) لە لایەن پۆلیسی نەحیەی سەرکەپەکانەوە رێگری لێکرا. -
برینێکی ٢٣ ساڵە: کۆمەڵکوژی هەولێر
بە ڕۆژی ڕووناک تیغی مەرگ دەخەنە سەر ملی دەیان ڕۆژنامەنووس و هونەرمەند و بریندار و کۆمەڵکوژیان دەکەن، کۆمەڵکوژییەک کە بەتاوانی نەتەوەیی ناودەبرێت و هەتا ئەمڕۆش سوێی برینەکەی ساڕێژنەبووە،٢٣ ساڵە چارەنووسی قوربانییەکانی دیارنییە و حکومەت و پەرلەمانیش بێدەنگن -
لە بازگەی سەرکەپکان ڕێگریی لە ڕێپێوانی گەنجانی باشوور کرا
لە بازگەی سەرکەپکان ڕێگری لە ڕێپێوانی گەنجانی باشور کرا، کە بە نیازن بچنە زینی ئەستێرۆکان. -
دەوڵەتى تورک رێگای نەدا تەرمی گەریلایەک بشۆدرێت و پرسەی بۆ دانرێت
دەوڵەتى تورک لە سەمسور رێگای نەدا تەرمی گەریلایەک بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى تەرم بگوێزرێتەوە و رێگاشی نەدا تەرمی ئەو گەریلا شەهیدە بشۆردرێت و پرسەشی بۆ دابنرێت. -
پەنیر بە مەنێ و گیای کوێستانییەکانی تر لە بازاڕەکاندایە
پەنیر بە مەنێ و گیای کوێستانییەکانی تر یەکێکە لە بەرهەمە سەرەکییەکانى باکووری کوردستان و بە دەست و رەنجی ژنان بەرهەم دەهێنرێت و سەرچاوەیەکی سەرەکیی ژیانی گەل و کاسبکارانیشە. -
رێپێوانی درێژمەودای گەنجان بەرەو زینی وەرتێ دەستیپێکرد
رێپێوانی درێژمەودوای گەنجانی باشووری کوردستان بە پشتیوانیی ١٠٥ رێکخراو بەرەو زینی وەرتێ دەستیپێکرد. -
چیرۆکی "هەوڵەکانی" ئەمەریکا، ڕوسیا و فەرەنسا بۆ یەکخستنی کورد
هەفتەی ڕابردوو بەشی تورکی رۆژنامەی ئیندیپێندنت هەواڵێکی بەناونیشانی "هەوڵی سێ دەوڵەت بۆ یەکخستنی کوردەکانی سوریا ئەنجامی لێکەوتەوە، پەیەدە و ئەنەکەسە ڕێکەوتن" بڵاو کردەوە. هەواڵی "هەوڵی یەکخستنی کورد"ی ئەمەریکا، فەرەنسا و ڕوسیا لە خودی هەواڵەکە گرنگتر بوو -
لە لێلیکان تەقینەوەیەک روویدا و حەفارەیەکى سوپای تورک تێکشکێنرا
حەفارەیەکى سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتی رۆیشتنی بۆ لێلیکانی خواکورک لە هەرێمەکانى پاراستنى میدیا تەقێنرایەوە و بەو هۆیەوە حەفارەکە بە تەواوەتی تێکشکێنرا و شۆفێرەکەی و سەربازێکی پاسەوانی حەفارەکەش کوژران. -
کەنەکە: سەرۆک شارەوانییە رەواکانی کوردستان ئەو کەسانەن کە بە دەنگی گەل هەڵبژێردراون
دەستەى بەڕێوەبەریی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە راگەیاندراوێکدا دەستبەسەرداگرتنی ٤ شارەوانیی تری کورد لە باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتى فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەوە ئیدانە کرد. -
تەرمی گەریلای هەپەگە گۆزوبویەک وەرگیرایەوە
دوای ئەوەی تەرمی زەینەل گۆزوبویوک گەریلای هەپەگە کە لە شەڕێک لە سەمسوور شەهیدبوو لە پزیشکی دادوەری مەڵەتی پشکنینی بۆکرا، لە لایەن خانەوادەکەی وەرگیرایەوە. -
لە وان قەیوم شەرمەزارکرا
دەستبەسەرداگرتنی ٥ شارەوانی لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە/مەهەپەوە لە شاری وان شەرمەزارکرا. -
لە خارپێت ٢٠ گاردیان هێرشیان کردە سەر ٤ زیندانی ژن
لە زیندانی ژنانی خارپێت ٢٠ گاردیان هێرشیان کردە سەر ٤ زیندانی ژن. -
هێزەکانی گەریلا ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ڕیزەچالاکیان ئەنجامدا. -
یەبەشە: شەنگال لە هەموو کاتێک ئارامترە
فەرماندەیی یەبەشە وڵامی هەندێک ڕاگەیەنراو و لێدوانی دژی ئارامی شەنگالی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە شەنگال لە بەرلە ساڵی ٢٠١٤ ئارامترە. -
ئامادەکارییەکان بۆ رێپێوانە درێژمەوداکەى سبەی بۆ زینی وەرتێ بەردەوامە
بۆ کۆتایهێنان بە ئاڵۆزییەکانى زینی وەرتێ سبەی لە شاری رانییەى باشووری کوردستانەوە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەریی گەنجانی باشووری کوردستان رێپێوانێکى درێژ مەودا بەرەو زینی وەرتێ رێکدەخرێت. -
دەوڵەتى تورک لە قەلقەلێی وان ٤٣ کەسی دەستگیرکرد
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ناوچەى قەلقەلێی وان لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە دژی گەلی کورد ٤٣ کەسی دەستگیرکرد. -
دەوڵەتى تورک دەستى بەسەر شارەوانیی ئیدریشدا گرت
دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست لە دواى دەستبەسەردا گرتنی شارەوانییەکانى سێرت، مسرج و هاوێل دەستیان بەسەر شارەوانیی ئیدریشدا گرت، کە ئەو شارەوانییانە بە دەنگی گەل لەلایەن هەدەپەوە بەڕێوەدەبران. -
دەوڵەتى تورک دەستی بەسەر ٣ شارەوانیی تری هەدەپەدا گرت
دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست دەستیان بەسەر شارەوانیی شارەکانی سێرت، مسرج و هاوێل دا گرت، کە بە دەنگی گەل لەلایەن هەدەپەوە بەڕێوەدەبران. -
عەرەبێک لە زیندانی داعشەوە بۆ چیا ئازادەکانى کوردستان
چیاگەر ئاگر عەرەبێکی خەڵکی دێرەزۆرە و لە کاتی داگیرکەریی داعشدا لەلایەن ئەو چەتانەوە لە شارەکەی خۆیدا زیندانیکرابوو، بەڵام بە سەرکەوتنى کۆبانێ ئومێدی زۆربوون و دواى ئازادکردنی شارەکەى رووی لە چیا ئازادەکانى کوردستان کرد. -
کەنەکە: زمانمان ناسنامەمانە
کۆمیسیۆنی زمان، کەلتور و پەروەردەی کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەى رۆژی جەژنی زمانی کوردییەوە رایگەیاند، زمانمان ناسنامەمانە و جەژنی زمانی کوردیی پیرۆز کرد. -
کاڵکان: ئێمە پابەندین بە رۆحی پرۆتۆکۆڵەکەى ساڵی ١٩٨٢ەوە – بەشی سێیەم و کۆتایی -
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، بە رۆح، جەوهەر و پێوەرەکانى پرۆتۆکۆڵی ١٩٨٢-٨٣ەوە پابەندن. راشیگەیاند، دەکرێت ئەوە ببێتە بناغە بۆ پەیمانى کۆنگرەى نەتەوەیی و ئەگەر هەنگاوێک بنرێت بە ٢ هەنگاو وەڵام دەدەنەوە. -
گەنجانی باشورچالاکی ڕێپێوان بۆ سەر زینی وەرتێ ئەنجام دەدەن
گەنجانی باشوری کوردستان بە دەسپێشخەری ڕێکخراوی گەنجانی وڵات پارێز چالاکی ڕێپێوان لە دژی هاتنی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر زینی وەرتێ ئەنجام دەدەن.