یەکێتی نەتەوەیی یان پلانێکی نێونەتەوەیی بۆ تەسفیە؟ | گوتار

یەکێتی نەتەوەیی، یەکێتیەکە لە نێوان هێزەکانی وڵاتێک بەو ئامانجەی کە کاریگەرتربن و ببنە هێزێکی گەورە. داخۆ ئەمەریکا یەکێتیەکی نەتەوەیی وەهای بۆ کورد دەوێ؟

کاتێ سەیری سەد ساڵی ڕابردوو تا ڕۆژی ئەمرۆ دەکەین ، ئیشارەتێک نیە کە ئاماژە بەو نیازەی ئەمەریکا بکات. بەپێچەوانەوە ئەوەی بۆ کورد ئامادەکراوە فرت و فێڵ و پیلانگێڕی بووە. بۆ ئەوەش، ئەوەی هەندێ نوسەر دەیخەنە بازاڕەوە کە ؛ " ئەمەریکا لە پێناوی یەکێتی نەتەوەیی، ناوبژیوانی دەکات بۆ کۆکردنەوەی هێزە رکاربەرەکانی کوردانی سوریا " درۆیەکی گەورەیە.  بۆ سەلماندنی ئەو درۆ گەورەیە، پیویست ناکات پەیمانەکانی یاڵتا، سیڤەر، لۆزان، سایکس- بیکۆ بێنینەوە بەڵکو ئەو خاکەی کە کوردەکان ڕزگاریان کرد لە سوریا ، ئەمەریکا و ڕوسیا ڕادەستیان کرد بە تورکیا/داعش. ئەو خیانەتەی لە کورد کرا گەمەیەکە کە ئەمەریکا لەگەڵ ڕوسەکان کردیان.

ئەمەریکا و روسیا بینیان ئەو سیستمەی کورد لەسەر بنەمای خۆسەری دیموکراتیە، مەترسیە بۆ سەریان. نەک یەکخستنەوەی کانتۆنەکانی کۆبانێ، عەفرین و جزیرە بەڵکو بە ڕێی داگیرکاری تورکیا/داعش بوونە زەمینە بۆ پارچەکردنی ئەو هەرێمە. ئەو دۆخەکە بە قەد ٢+٢ = ٤ ڕوون و ئاشکرایە. ئەگەر درۆ نیە، دەبێ باوەڕ بەوە بکەی، ئەو هێزەی کە پلانی پارچەکردنی جێبەجێ کرد، لەهەمان کاتدا دەیەوێ یەکێتیت بۆ فەراهەم بکات.

دەبێ ئەمەریکا و ڕوسیا ڕوونی بکەنەوە کە بەر لەوەی " گروپە ڕکابەرەکان" بە ئامانجی " یەکێتی" بێننەوە سوریا، بۆچی و بۆ کێ ئاسمانی عێراق و سوریایان بۆ فرۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورک کردەوە. ئایا فرۆکەکانی تورکیا جگە لە شەڕڤانانی کورد و خەڵکی سڤیل لە عەفرین، کامپی مەخمور و شەنگال، کێ و جێگەی تریان بۆردومان کرد؟

ڕووبەڕووی تابلۆیەکی وەهاین: ئەمەریکایەکی کە ' هەوڵ'ی یەکێتی کورد دەدات لە سوریا ، هاوتەریب دەیەوێ کە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا کورد لە عێراق و سوریا بۆردومان بکەن. ئەو نوسەرەی عەقڵ بە سەر کورد دا دەبەخشێتەوە دەبێ ئەو ناکۆکیە ڕوون بکاتەوە.

بێ گومان بەبەسەرکردنەوەی دەستەواژەکانی وەک " کاربەدەستێکی پەنتاگۆن کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات" و " بەرپرسێکی پەکەکە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات"،  " ئەگەر پەیەدە و ئەنەکەسە ڕێک بکەون، ئەوە کورد بانگی کۆبونەوەکانی جنێف دەکرێن".....

باشە ئەو ئەنەکەسەیە لەرۆژاڤا ، لەکوێ، کەی و لەبەرامبەر کێ تێکۆشا؟ نە پشتگیرییەکی کۆمەڵگە، نە بەرنامەیەکی سیاسی، نە هەبوونێکی سەربازی، نە تێکۆشان: بێ ئەخلاقیەکی گەورە نیە، پێکهاتەیەکی ساختە کە جگە لە موچە و پارە هیچ داوا و بانگەشەیەکی نیە، بهێنرێتە سەری مێزەکە و لەگەڵ پەیەدە دانیشێت و بکرێتە هێز؟

شتێکی تری گرنگ هەیە کە مایەی سەرنجدانە، ئەو پرەنیسپە سادەیەیە کە دەڵێت؛ هەموو کێشەیەک لەگەڵ موخاتە ڕاستەقینەکانی چارەسەر دەکرێن!

ئەگەر راستگۆن لە گەڕان بە دوای چارەسەریەکی راستەقینە بۆ ئایندە، نەک لەگەڵ ئەوانەی لە ڕۆژانی شەڕ و مان و نەمان دا لە ئەستەمبول، روحا و میوانخانەکانی میت دا تۆڕێکی بارگران بوون، بەڵکو دەبێ ئەوانە موخاتەب بن کە لە قۆناغی ڕزگارکردن و پاککردنەوەی رۆژئاڤا و باکوری سوریا لە چەتەکانی داعش شەڕیان کرد، شەهید بوون، بریندار بووون، بە کۆمەڵگەکانی عەرەب، سوریانی-ئاسوری و ئەرمەنیشەوە.

بێگومان نەک بە پێی ئەو " مۆدێلی مینبج"یە کە عەمبەرین زەمان لەسەری نووسیوە؛ "  ئەمەریکا دەیەوێ لە کۆبانێ هەموو کادرە ئاست بەرزەکانی پەکەکە لە بواری سەربازی و سیاسی دا پاکتاو ببێت. ئەو ناوانە دوای کشانەوەی سوپای سوریا لە هەرێمەکە ئەو کەسانەی کە ڕێکخستنیان دامەزراندووە. نێردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جێمس جیفری و تیمەکەی لە سوریا راوەستە لەسەر ' مۆدێلی مینبج ' دەکەن. لە مەنبەج،  لەو تاکە ناوچەیەی کە لە ڕۆژئاڤای فرات لە ژیر کۆنترڵی هیزەکانی سوریای دیموکراتیکدایە و دانیشتوانەکەی لەعەرەب و کورد پێکدێن، هەموو کادرە ئیداری و سەربازییەکانی ناوچەکە لە سەر داوای ئەنکەرە لەو کەسانە پاککراونەوە کە پەیوەندیان بە پەکەکەوە هەیە. دیسان تورکیا پێی وایە کە لە مەسەلەی مەنبەج دا هەموو داواکانیان وەڵام نەدراونەتەوە".

وشەگەلی کلیل؛ پاکتاوکردنی پەکەکە، پاکسازی، پێشەنگایەتی جیمس جیفری، لە وەڵامدانەوەی داواکانی تورکیا-یە.....

ئەوە ئەو ڕێی و ڕێبازەیە کە ڕۆژنامەوان بە مەبەستەوە خۆیان بۆ بەکارهێنان و دروستکردنی ئیماژ دەکەنەوە.  ئەوە ئەو هۆکارانەن کە عەمبەرین زەمان و سدقی زیلان، هەمان هەست کۆیاندەکاتەوە کە خۆیان بەرچاو و بەرجەستە بکەن. 

باشە، داخۆ عەمبەرین زەمان و جمیس جیفری هیچ بەپەرۆش ئەوە بوون، ئەو هەزاران گەنجەی لە کۆبانێ ، مینج، ڕەقا و دێرەزوو ژیانیان لەدەستدا، کامیان پەکەکەیە و کامیان نا؟

ئەوە چ ویژدانێکە کە دوای شەڕ، هەوڵی پاکتاوکردنی ئەو شەڕڤانانە بدەی کە پێکەوە شەڕیان کردووە، پشتگیری چەک و لۆجستیکیان پێداون؟  ئەوەی دەمێنێتەوە دیالێکتیکی بێ ئەخلاقیەکی گەردوونی و هەرێمییە. ئەو رۆحە کۆیلانەی کە هیچ باوەڕی و عەزمێکی تێکۆشانیان نەماوە، خۆی دەهاوێتە بەر دامێنی سەروەرێکی قامچی بەدەست. ئەویش ئەو ئێسکەی لێی ماوەتەوە فڕێ دەداتە بەریان...

دەزانن کە پلانی " یەکیتی نەتەوەیی نێوان کوردانی ڕۆژئاڤا" لە ئامێزگرتنی بەشێک لە کورد و پاکتاوکردنی بەشێکی دیکەیەتی.  ئەوانەی بە خوێندنگەی حزبولکۆنترا- دژەشۆڕش دا تێپەڕیون، سدقی زیلانێکی کە ویستی ببێتە کاندیدی هەدەپە و نەبوو بۆتە وەرگەڕی هەستی هاوبەشی ئەو گروپە پاشەڕۆیە کاتێ دەڵێت؛ " لە باشوری کوردستان نیمچە دەولەتێک، لە پەرلەمانەکەماندا، ئاڵا و سرودی تێدا دەگوترێتەوە. دەوڵەت پێگەیەکی ئەوەندە باڵایە کە نابێ بکرێتە قوربانی رێکخراوێک. با کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا ببێتە یەک و دەست بگرێت بەسەر قەندیلدا، ئاغاکان بداتەوە بە ئەمەریکا، مافی وەرگرتنی خەلاتی ٤ ملیۆنیشی هەیە"

گەمژەییەکەی سدقی زیلان لەوەدایە کە پلانە ئالۆزەکەی عەمبەرین زەمانی وەها  " سادەکردۆتەوە".

ئەمەریکا و ڕوسیا سوریا و عێراقێکی پارچەکراویان دەوێت. بەلام پارچەکردنێکی وەها کە هەرلایەنێک هەمیشە لە ئامادەباشیدا بێت؛ سیستمێک کە جگە لەخۆپاراستن  هیچ کارێکی تری پێنەکرێت. قەیرانێکی بەردەوام، کە هەموو ببنە دوژمنی یەک و هەمیشەش لەحالەتی موحتاجیدا بن بە ڕوسیا و ئەمەریکا. بۆ درککردن بە راستیە، ئەوە تەنیا چەواشەکاری نیە بۆ نیشاندانی ئەوەی کە ڕووینەداوە و ڕوونادات، بەڵکو ئەوەی ڕوودەدات بوونە بەشێک لە گەمەیەکی گەورەیە. ئێستاش ئەوانە، ئەوە دەکەن.

لە تورکیەوە: نەجیبە قەرەداغی

 

ف.ق