یەپەسە لە ٣ شاردا چالاکیی ئەنجامدا
ئەندامانی یەکەى تۆڵەى شەهید زەریان دەنیز لە یەکەکانى پاراستنى سڤیل (یەپەسە)، لە دژی هاوکارانی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە شارەکانى شرنەخ، رحا و ئایدن چالاکییان ئەنجامدا.
ئەندامانی یەکەى تۆڵەى شەهید زەریان دەنیز لە یەکەکانى پاراستنى سڤیل (یەپەسە)، لە دژی هاوکارانی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە شارەکانى شرنەخ، رحا و ئایدن چالاکییان ئەنجامدا.
ئەندامانی یەکەى تۆڵەى شەهید زەریان دەنیز لە یەکەکانى پاراستنى سڤیل (یەپەسە)، لە چوارچێوەی "هەڵمەتى تۆڵە لە دژی داگیرکەران و سیخوڕ – هاوکارەکانیان" لە شرنەخ، رحا و ئایدن چالاکییان ئەنجامدا.
لە راگەیاندراوی یەپەسەدا لەبارەى ئەو چالاکییانەوە هاتووە:
"لە ئێوارەی ٢١ی ئایار لە گەڕەکی جمهوریەت لە شرنەخ لە دژی مارکێتی شۆکی هاوکارانی دەسەڵاتداری ئاکەپە – مەهەپە و کەسێکى خائین بەناوی سەلاحەدین کلچ، کە هاوکاریی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دەکات، بە بۆمب چالاکییەک ئەنجامدرا. لە دژی ئەو کەسە کە ماوەى ٣٠ ساڵە هاوکاریی کۆماری تورکیا دەکات و شەڕ لە دژی گەل دەکات لە کاتى رۆیشتنی بۆ ناو مارکێتى شۆک، لەلایەن ئەندامانی یەکەکەمانەوە هەم لە دژی مارکێتەکە و هەم لە دژی سەڵاحەدین کلچی نۆکەر چالاکییان ئەنجامدا. هێشتا ئەنجامی چالاکییەکە بە تەواوەتی روون نەبووەتەوە.
شەوی ٢٠ی ئایار ئەندامانی یەکەکەمان لە ناوچەى ئەفەلەر لە پارێزگای ئایدن لە گەڕەکی رەمەزان پاشا لە دژی کارگەیەکى فاشیستەکانى ئاکەپە چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە کارگەى فاشیستەکان بە تەواوی لە ناو چوو.
ئەندامانی یەکەکەمان لە ئێوارەی ١٩ی ئایار لە دژی ئاگرتێبەردانی زەوییەکانی گەنمی رۆژئاوا، لە ناوچەى سەرێکانیی پارێزگار رحا زەوییەکانى گەنمی سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دەوڵەتى تورک (TÎGEM) ئاگری تێبەردرا. ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و زەوییە کشتوکاڵییەکانى ژێر دەستی لەلایەن فاشیستەکانى ئاکەپەوە بەڕێوەدەبرێن. زەوییەکانى گەنم و عەمبارەکانى سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە، کە سەرچاوەی کۆکردنەوەى پارەن بۆ قاسەى شەڕی دەوڵەتى تورک بە تەواوی سوتێنران".
ژ.ت