وشکەساڵیی سۆماڵ؛ میلیۆنان کەس لە مەترسی برسیەتیدان

نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی وشکەساڵییە سەختەکەی سۆماڵەوە هۆشداری دا. لە هۆشدارییەکە باس لەوە کراوە کە مەترسی قاتوقڕی و برسیبوون هەیە.

مارک لۆورۆسک، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکارییە مرۆییەکان، لە لێدوانێکیدا بۆ راگەیاندنەکان باسی لەوە کرد، وشکەساڵیی لە سۆماڵ، سەختترین وشکەساڵیی ئەم دە ساڵەی دواییە.

لۆورۆسک وتی: "ئەو بارانەی کە مانگی نیسان لە سۆماڵ باریوە و مەزەندەکردنی ئەو بارانەی لە حوزەیران دەبارێت، رێگەخۆشکەرە بۆ وشکەساڵیییەکی زۆر سەختی ٣٥ ساڵی دوایی لە سۆماڵ". لۆورۆسک هۆشداری دا کە ئەمەش رێگەخۆشکەرە بۆ برسیبوونێکی قورس لە سۆماڵ.

لە لێدوانەکەدا باس لەوەش کراوە، ئەو بارانەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و کانوونی یەکەمی باریوە، بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو زۆر کەم بووە، راشیگەیاند: "ئەو گەلەی کە پێشتر کەوتە ژێر کاریگەریی وشکەساڵیی، لە نوێوە لەبەردەم مەترسیی قاتوقری خواردن و خواردنەوە دایە، ئەوەش دەتوانێت زەمینەخۆشکەر بێت بۆ نەخۆشییە کوشندەکان".

هەروەها یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، ئاژانسی هاوکارییە مرۆییەکان لە سۆمالی بەش ناکەن و ناتوانن ئەو هەموو پێداویستییە دابین بکەن. بەگوێرەی راگەیاندراوکە، نەتەوە یەکگرتووەکان پێیوستی بە ١ ملیار و ٩٠ ملیۆن دۆلار هەیە، بەڵام تا ئیستا تەنیا ٢٢% ئەو پارەیە کۆ کراوەتەوە.

ئەو پارانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپەلە دەینێرێت بۆ سۆماڵ و ئەسیوپیا ئێستاکە ٥٦ ملیۆن دۆلارە، ئەوەش مومکین نییە کە بەشی ٢.٢ ملیۆن کەس بکات.

لە سۆماڵدا دوو وشەکەساڵیی گەورە لە دەیەکانی ١٩٩٢ و ٢٠١١، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی برسیبوونەوە گیانیان لەدەست داوە.

ک-ش