لە تەکساس تەرمی ٤٦ کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرانەوە

لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لە بارهەڵگرێکدا تەرمی ٤٦ کۆچبەر دۆزرانەوە.

بەرپرسانی پۆلیس رایانگەیاند کە لەسەر ێگەیەکی نزیک لە سان ئەنتۆنیۆ، لەسەر ئاگادارکردنەوەی کارمەندێکی شارەکە، بارهەڵگرێک دۆزراوەتەوە.

کاتێک پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە، تەرمی کەسێکی لە دەرەوەی بارهەڵگرەکە دۆزیوەتەوە.

دواتر تەرمی ٤٦ کەسی دیکە لەنێو بارهەڵگرەکەدا دۆزراونەتەوە.

بەپێی قسەی بەرپرسان، ١٦ کەسیش رزگار کراون کە ٤ کەسیان منداڵان و لە نێو بارهەڵگرەکەدا لە هۆش خۆیان چوون.

سەرۆکی شارەوانی سان ئەنتۆنیۆ ئەم رووداوەی وەک تراژیدیایەکی مرۆیی پێناسە کرد و داوای کرد بە زوترین کات ئەنجامدەرانی دەستگیر و دادگایی بکرێن.

لە هەمان شار لە ساڵی ٢٠١٧دا ١٠ کۆچبەر، لە ساڵی ٢٠١٣ ١٩ کۆچبەر بە مردوویی لە بارهەڵگرەکاندا دۆزرانەوە.

بازرگانەکانی مرۆڤ زۆر جار کۆچبەران دەخەنە بارهەڵگرەوە و بەم شێوەیە رەوانەی ئەمریکایان دەکەن.

ف.ق