روسیا: فڕۆکەیەکی ڕۆژئاوامان خستووەتە خوارەوە کە چەکی بۆ ئۆکراینا هەڵگرتبوو

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانیان فڕۆکەیەکی وڵاتانی ڕۆژئاوایان خستووەتە خوارەوە کە چەکی بۆ ئۆکراینا هەڵگرتبوو.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا باسی ئەوەی کرد کە فڕۆکەیەکی وڵاتانی ڕۆژئاوایان خستووەتە خوارەوە کە چەکی بۆ ئۆکراینا دەگواستەوە و لە فڕۆکەکەدا چەکی گرنگ هەبووە.

لە سەرەتای شەڕەوە، ئوکراینا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە هاوکاریەکی زۆر بەدەست دەهێنێت.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئوکراینا رۆژی شەمە رایگەیاند، بۆ ئەوەی لە شەڕدا سەربکەون، پێویستیان بە چەکی زیاتر هەیە و داوای چەکی قورسی کرد.

شەڕەکە بەردەوامە. روسیا رایگەیاند کە بە تەواوی شاری ماریۆپۆلی ستراتیژیان کۆنتڕۆڵ کردووە. بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی بەرگری روسیا، بە تەنها کارگەیەک ماوە. روسیا داوای خۆڕادەستکردنی لەو سەربازانە کردووە کە لە کارگەکەدا ماون کە ژیانیان پارێزراو دەبێت. ئەو هوشداریەی کە روسیا رایگەیاندبوو کاتژمێر ١٢:٠٠ کۆتایی هات. کارگەکە زۆر درێژ و گەورەیە.

زیلینسکی باسی ئەوەشی کردبوو کە ئەوان لەگەڵ سەربازانی لە پەیوەندیدایە کە ئەگەر ئەو سەربازانە بکوژرێن، ئەوا کۆتایی بە دانوستانی ئاشتی لەگەڵ مۆسکۆ دەهێنن.

ف.ق