دەوڵەتى تورک هاووڵاتییەکى لە سەرێکانی کوشت

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هاووڵاتییەکی لە کاتى گەڕانەوە بۆ گوندەکەى خۆی لە سەرێکانی شەهید کرد.

هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد حەسەن جابر هەوڵیدابوو لە رەقاوە بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەى خۆی بە ناوی میرگین لە رۆژئاوای تەل خەلەف لە ناوچەى سەرێکانی، بەڵام ئەو هاووڵاتییە لەلایەن چەتەکانى دەوڵەتى تورکەوە کوژراوە.

ئاماژە بەوە دەکرێت، چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە گوندی کاشاکی سەرێکانییەوە تەقەیان لە هاووڵاتییان کردووە و لە ئەنجامدا محەمەد جابر کوژراوە و چەند هاووڵاتییەکى تریش بریندار بوون.

تەرمی محەمەد جابری سەر بە عەشیرەتی ئامر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەى سەلام لە سەرێکانی.

ژ.ت