رژێمى تورک گوندێکى شێراواى عەفرینی بۆردومانکرد

هێزە داگیرکەرەکانى تورک گوندێکى ناوچەى شێراواى عەفرینیان لە رۆژئاواى کوردستان بۆردومانکرد.

بەپێى زانیارییەکان گوندی سوخانکێى ناوچەى شێراواى عەفرین لەلایەن سوپاى تورکەوە بە تۆپ بۆردومانکراوە. لەو بۆردومانەى رژێمى تورک دا بەلانیکەمەوە ١٠ گولـلە تۆپ لە گوندەکەى داوە.

لەبارەى زیانى تۆپبارانەکە بۆ سەر گوندەکە و هاووڵاتییانى ئەو گوندە زانیارییەکى روون لە بەردەستدا نییە.

رژێمى تورک بەشێوەیەکى بەرنامە بۆ دانراوە و بە رێکوپێکى هێرش دەکاتە سەر شوێن و ماڵی حاڵی هاووڵاتییان و بەشێوەیەکى تایبەت بیناکان دەکاتە ئامانج. لە ئاداری ٢٠١٨ و دواى داگیرکردنى عەفرین لەلایەن سوپاى تورک و چەتەکانی دەوڵەتى تورکەوە سەدان هاووڵاتی بەهۆی هێرشەکانى رژێمى تورک و چەتەکانەوە شەهید بوون.

ر.م