٩٢ رێکخراوی سوری: پێویستە مافی گەلی کورد پارێزراو بێت

٩٢ رێکخراوی ژنان و پارێزەرانی مافی مرۆڤی سوریا لە راگەیێنراوێکی هاوبەشدا داوای چارەسەرکردنی قەیرانی سوریایان کرد. لە هەمان کاتدا بانگی ئەوەیان کرد کە مافی گەلی کورد لە دەستوری سوریادا پارێزراو بێت.

رێکخراوەکانی سوری بە بۆنەی ١٠ی کانونی یەکەم رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ راگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە بە ١٦ خاڵ بانگێکیان ئاڕاستەی رژێمی سوریا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، بۆ ئەوەی هەوڵەکانییان بخەنە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.

خاڵەکان بریتین لە:

١-هەموو توندوتیژی و کوشتن و خوێنڕشتنەکان لە سەرتاسەری سوریا و بە تایبەت لە ناچە کوردییەکان، سەرچاوەکەی چی بێت با ببێت، بوەستێنرێن و بە مەبەستی چارەسەرییەکی ئاشتییانە هەوڵ و هەنگاوی کرداری بنرێن.

٢-بە زووترین کات کردەوە نەژادپەرەست و چەوسێنەرەکان کە بە پشتیوانی رێبازەکانی قڕکردنی نەژادی و بنپێکردنی مافەکانی کوردی سوریا ئەنجام دەدرێن، بوەستێنرێن.

٣-پێویستە هەموو گیراوانی سیاسی و ئەوانەی لە ئەنجامی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ئاشتییانەدا لە سەرتاسەری شارەکانی سوریا گیراون، ئازاد بکرێن. هەروەها ئەوانەی تاوانبار نین بە کوشتن، پێویستە بە زووترین کات بە پێی یاساکانی دادگایەکی یەکسان دادگایی بکرێن.

٤- پێویستە بە زووترین کات هەوڵی ئازادکردنی هەموو ئەو ژن و پیاو و منداڵانەی رفێنراون، بدرێت، جا لە لایەن هەر لایەنێکەوە بێت با ببێت.

٥-پێویستە چارەنووسی ئەو ژن و پیاو و منداڵە ونبووەکان ئاشکرا بکرێت کە بە زۆر رفێنراون. لەگەڵ ئەوەشدا دۆسیەیەکی بەرفراوان لەبارەی فڕێنراوە سورییەکان ئامادە بکرێت.

٦-پێویستە لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژی و نیژادپەرەستییەک کە لە ئاستی حکومی و ناحکومی و گەلی سوریادا ئەنجام دەدرێت، دەست بە خەباتێکی گشتگیر بکرێت.

٧-پێویستە میتۆدی مافەکانی مرۆڤ بەرز رابگیرێت و بە کرداری جێبەجێ بکرێت و پاراستنی بەردەوام و گەشەکردنی کەلتوری جۆری و هاندان، بەرز بکرێتەوەو لە هەمان کاتدا پێویستە کەشوهەوایەکی دیمۆکراتیک-ی گونجاو بئافرێنرێت.

٨-پێویستە نرخەکانی مافی مرۆڤ و هاوڵاتیان و دیمۆکراسی و لێبوردن بەرز بکرێنەوە و سەرووی هەمووشیانەوە مافەکانی بروادارانی دینی پارێزراو بێت. هەروها پێویستە مافی رادەربڕین و قسەکردن و رێکخستنی سەندیداکان و گردبوونی ئاشتییانە و هەمەجۆریی سیاسیش پارێزراو بێت.

٩-پێویستە هەوڵی نشتیمانی بدرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەو بارودۆخە نالەبارەی تێیدایە دەرباسیان بێت و هەموو پێکهاتە ئەتنیکی و قەومییەکان بەرەو ژیانێکی ئازاد و کەلتوری یەکتر قبوڵکردن بڕۆن.

١٠. دەبێت کۆمیتەی دادگای سەربەخۆ، یەکلایەن، باوەر و ڕوون بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا دروست بکرێت، بۆ ئەوەی هۆکاری توندوتیژی ئاشکار بکات و کەسانی قوربانی چ حکومەت بێت، یان حکومەت نەبێت، ڕاپێچی دادگای بکەن و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەن.

١١. دەبێت خەبات بۆ جێبەجێکردنی دادگەری بگۆڕێت بە ڕێگەی گرەنتی جێبەجێکردنی دادگەریی و بەدواداچوون بۆ قوربانیان لە سوریا بکرێت. هەروەها دەبێت ڕێبازی لێپرسینەوەو ڕزگارنەکردن لە سزا پەیرەو بکرێت و ببێتە شێوازێکی بنەڕەتی، کە دەرگای ئاشتی بۆ جێبەجێکردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان دەکاتەوە. بۆ ئەوەی یەکێتی، بە شێوەی دیموکراسی لە سوریا دروست بکرێت. بەو شێوەیەش چاودێری و بەدواداچوونی بکوژ و تاوانەکان چ حکومەت بێت یان حکومەت نەبێت، پێکدێت. لەوانەیە هەندێک تاوانیش بکەونە خانەی تاوانی دژە مرۆیی و دۆسیەی پێشێلکەران ڕەوانەی دادگای نیشتیمانی و نێودەوڵەتی بکرێن.

١٢. دەبێت پشتیوانی پلان و پرۆژەی بە ئامانجی بەڕێوەبردنی قۆناغی کاتیی لە سوریا و ڕاسپاردنی بنەماکانی پشتگیری پرۆژەی دروستکردن و گەشەپێدان بکرێت. هەروەها دەبێت پشتگیری پرۆژەی وۆرکشۆپەکانی پەروەردەکردنی پێشەنگە سیاسییەکانی سوریا لەسەر خەباتی دیموکراتیک و کردەوەکانی بکرێت.

١٣. دۆسیەی کورد لە سوریا، تاکە دۆسیەی نیشتیمانی و دیموکراتیکە، دەبێت پشتیوانی ئەو هەوڵانە بکرێت کە بۆ ئەوەیان داوە کە چارەسەرێکی دیموکراتیک و دادگەرانە لەسەر بنەمای دانپێدانانی دەستووری بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد ببینرێت. هەروەها هەموو زوڵمە سیاسی و نەژادپەرستییەکان و دەرەنجامەکانی نەهێڵدرێن و کەسانێک کە زیانیان پێگەیشتووە لە چوارچێوەی یەکێتی سوریا و خاک و گەل دا لەبەرچاو بگیرێن. ئەوەش دەبێت لەسەر هەموو پێکهاتەکانی دیکە کە لە ئازارەکانی سیاسەتەکانی ڕەگەزپەرستی بە ڕادەیەی دیار تێپەڕیون جێبەجێ بکرێت.

١٤. دەبێت پێویستییەکانی ژیان، ئابوری و مرۆیی لەو شارانەی وێران کراون و بۆ کۆچبەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دابین بکرێن و هەموو پێداویستییەکانی هاوکاری بکرێن.

١٥. دەبێت سیاسەتی نوێی سوریا ئاشکرا بکرێت و هەموو لایەک لەسەر لەناوبردنی هەموو جۆرە جیاوازییەک بە مافەکانی ژنان لە ڕێگەی بەرنامەکانی پشتگیریی، بەهێزکردنی بنەماڵە هەژارەکان و دابینکردنی ژیانێکی گونجاو بۆیان، بە شێوەی ئازاد و ئارام تێبکۆشن.

١٦. دەبێت ڕێکخراو و دەستە پەیوەندیدارەکان بە پاراستنی نرخەکانی هاوڵاتیان و مافەکانی مرۆڤ لە سوریا هەستن و پێشنیاری ڕێبازەکانی ئاسایش و خوڵقاندنی ڕێبازی ئاشتیانە بۆ پشتگیریکردنی بڵاوکردنەوە و سەپاندنی نرخەکانی هاوڵاتیان و لێبوردن لەنێوان سوریا لەسەر جیاوازی نەتەوەکانیان بکەن. بۆ ئەوەی ببێتە گرەنتیەکی ڕاستەقینەی یەکێتی کۆمەڵگەی سوریا و پاشەرۆژێکی دیموکراتیکی ئارام بۆ هەموو دانیشتوان بە یەکسانی.

ز.ش