چەتەکانی تورکیا لە عەفرین ١٥ کەسیان رفاند

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی بیێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین ١٥ کەسی مەدەنیان رفاند.

چەتەکانی ئەلحەمزە کە سەر بە سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکن، دەوروبەری گوندی بیێ-یان گەمارۆ داوە و رێگەیان لە هاتووچۆ گرتووە و تا ئێستا ١٥ کەسی مەدەنیان رفاندووە.

بە پێی زانیاریەکان، ژمارەی رفێنراوەکان زیاترە لەو ژمارەیەی راگەیێنراوە و ناوی رفێنراوەکانیش بریتیە لە:

عومەر حەسەن عەلۆ، موسا عەلی، ناسر عومەر، حەجی ئیبراهیم، سەعید ئەحمەد، رۆلات سەعید ئەحمەد، ئیبراهیم موسا عەلی، جەمال بەحری، عیزەت بەحری، ئەحمەد محمد مەحمود، مەحمود سەبری حەمۆ، محمد حەسەن خەلیل، مەروان حەجی عوسمان، محمد مستەفا مامۆ، مستەفا عوسمان مەحمود.

لە ئێستادا جگە لە گوندی بیێ، گوندی باسوفانیش لە لایەن چەتەکانەوە گەمارۆ دراوە و رێگە بە هاتووچۆی هیچ کەسێک نادریت.

ز.ش