لە مەراسیمێکی جەماوەریدا تەرمی شەهید دیدار ئۆجالان لە شەهبا بە خاکسپێردرا

تەرمی شەهید دیدار ئۆجالان لە گوندی تل سوسن لە ناوچەى شەهبا بە بەشداریی گەلی ناوچەکە و لە مەراسیمێکی جەماوەریدا بەخاکسپێردرا.

سەدان هاووڵاتیی گوندی تل سوسن لە ناوچەى شەهبا بەشدارییان لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی شەهید دیدار ئۆجالان دا کرد، لە ناوچەى ئاڤاشین شەهید بوو بوو. مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپیکرد و دواتر لەلایەن ئەندامانی دام و دەزگاکان و ئەنجوومەنەکانەوە وتە پێشکەشکران.

خەدیجە عەلۆ بە ناوی ئەنجوومەنی بنەماڵەى شەهیدانەوە و سورەیا موستەفا بە ناوی کۆنگرەی ستارەوە و نەورۆز عەفرین بە ناوی خۆبەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی کانتۆنی عەفرین وتەیان پێشەشکرد.

لە وتەکاندا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و کرا و سیاسەتە دوژمنکارانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)شیان ئیدانە کرد.

ژ.ت