تاڵانکردنی دارەکانی عەفرین لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامە

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری دار زەیتوونەکانی دانیشتوانی ناوچەی جندرێسیان تاڵانکرد.

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندەکانی ڕەمادیە، حەمام و مسکێ لە ناوچەی جندرێس دار زەیتونەکانی هاووڵاتیانیان بڕیییەوە و دەستیشان بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی گوندی سێماڵکای ناوچەی ماباتاشدا گرت.

چەتەکانی نورەدین زەنگیی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژی سێشەممە نزیکەی ٥٠ داری زەیتوونی هاوڵاتییەکیان بە ناوی مستەفا فەردۆنی (ئەبو بەسام) لە گوندی ڕەمادیەی سەر بە ناوچەی جندرێس بڕییەوە و تاڵانیان کرد.

مستەفا فەردۆنی لە گوندی ڕەمادیە لە ناوچەی جندرێس دوای ئەوەی ڕەتیکردەوە باج و سەرانە بە چەتەکانی دەوڵەتی تورک بدات چەتەکان دارەکانیان بڕییەوە و دارەکانیان تاڵانکرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، کە لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، چەتەکانی ئەل حەمزەت، سەمەرقەند و ئەحرار شەرقیە، لەگەڵ بنەماڵەکانییان، کە هاوردەی ناوچەکە کراون، دارەکانی گوندەکانی مسکێ و حەمامی سەر بە ناوچەی جندرێسیان بڕیوەتەوە و تاڵانیان کردن.

هەروەها چەتەکانی فیرقەتی سوڵتان موراد دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا بەناوی محەمەد سینۆ سەیدۆ کەنۆ دا لە گوندی سێماڵکای سەربە ماباتا دا گرت.

ژ.ت