یەپەگە لێدوانێکی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی بە درۆ خستەوە

یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لیدوانێکی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی بە درۆ خستەوە کە وتبووی، "یەپەگە هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە".

سەرچاوەیەک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگە لێدوانێکی سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەگەی بە درۆ خستەوە کە وتبووی، "یەکینەکانی پاراستنی گەل هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە."

سەربەست لەزگینی ئەندامی پەدەکە کە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەیە، لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، هێزەکانی یەپەگە لە سەر سنووری رۆژئاوا و باشوری کوردستان هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام سەرچاوەکانی یەپەگە جەختیان کردەوە کە ئەو لێدوانەی سەربەست لەزگینی ئەندامی پەدەکە دوورە لە راستیەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لەم بارەیەوە لێدوانیکی بەرفراوان بڵاو بکرێتەوە.

ز.ش