ئەندامانى ئەسەپە دەستگیرکران

پۆلیسى تورکیا لە ئیستەنبول هەڵیکوتایە سەر ماڵى ئەندامانى پارتى سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە - ESP).

پۆلیسى تورکیا لە ئیستەنبول هەڵیکوتایە سەر ماڵى ئەندامانى پارتى سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە - ESP).

لە ناوچەکانى باغلەر، سوڵتان غازی و ئاتاشەهیرى ئیستەنبول پۆلیس، لە کاتژمێر ٢ى شەوی رابردوودا هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتیان. پۆلیسەکان دەرگای ماڵەکانیان شکاند و چوونە ژوورەوە و کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تاڵانکردووە.

 لە گەڕەکی ١ى ئایار لە ناوچەی ئاتاشەهیر هەڵیانکوتایە سەر ماڵى جەلال یامان. دواى پشکنینى ماڵەکە یامان-یان دەستگیرکرد.

لە گەڕەکى غازی لە ناوچەی سوڵتان غازی هەڵیانکوتایە سەر ماڵى جانسەل چەڤیک و گیزەم شاهین سەڤەر و دەستگیریانکردن.

هەروەها لە چوونەتە سەر چەندین ماڵى تر و بڕیارى دەستگیرکردنى زۆر کەسیان پێ بووە، بەڵام بەهۆى ئەوەى ئەو کەسانە لە ماڵەوە نەبوون، دەستگیرنەکراون.

ر.م