دادگه ڕۆژنامه‌وانه‌كانی ئازاد نه‌كرد
دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه بۆ دادگه‌یی كردنی ١٤ ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی «ئۆزگورلوكچو دیموكراتی» به‌ڕێوه‌چوو. دادگه ڕۆژنامه‌وانه‌كانی ئازاد نه‌كرد.
دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگه بۆ دادگه‌یی كردنی ١٤ ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی «ئۆزگورلوكچو دیموكراتی» به‌ڕێوه‌چوو. دادگه ڕۆژنامه‌وانه‌كانی ئازاد نه‌كرد.
دووه‌مین دانیشتنی دادگه‌یی كردنی ١٤ ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی «ئۆزگورلوكچو دیموكراتی» كه ٥ كه‌سیان به‌ند كراون، له ٢٣هه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به‌ڕێوه‌چوو.
هیجران ئورون، ڕه‌یهان هاجیئۆغلوو، محه‌مه‌د عه‌لی چه‌له‌بی، ئیسحاق یاسوول و ئیحسان یاشار كه له زینداندان، به‌شدارییان له دانیشتنه‌كه‌ی دادگه‌دا كرد. پنار تارلاك و ره‌مه‌زان سۆلا كه ده‌ستگیر نه‌كراون، له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی ڕۆژنامه‌وانان موسلوم كۆجائۆغلوو، ئۆزجان كلچ، نوورهنشا تۆروونۆگلوو، تاهیر ئه‌نه‌س یۆسوول به‌شدار بوون له دانیشتنه‌كه. هه‌روه‌ها زۆر ڕۆژنامه‌وان، خانه‌واده‌كان، شاندی نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په سه‌زگین تانریكوولوو چاودێری دانیشتنه‌كه‌یان ده‌كرد.
«ڕاستی ده‌نووسین»
ڕه‌یهان هاجیئۆغلوو گوتی، له كه‌سایه‌تیی ئێمه‌دا كاری ڕۆژنامه‌وانی دادگه‌یی ده‌كرێت. ئه‌مه گورزێكه له ئازادیی ڕامان و ده‌ربڕین ده‌درێت. هه‌موو هه‌واڵه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستین. ئێمه په‌یامنێری ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ین. هیجران ئورون-یش گوتی، ئه‌گه‌ر له شوێنێك هه‌موو شتێك تێرۆریزه بكرێت، دیاره له‌و شوێنه كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی هه‌یه.
ئیسحاق یۆسوول، محه‌مه‌د عه‌لی چه‌له‌بی، ئیحسان شایار و ڕه‌مه‌زان سۆلا-ش ده‌ستنیشانیان كرد كه ئه‌وان به‌هۆی كاری ڕۆژنامه‌وانی دادگه‌یی ده‌كرێن. داوایان كرد ئازاد بكرێن. هاوكات پارێزه‌ر ئۆزجان كلچ له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ نییه له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كان و دۆسیه‌كه ناقانوونییه.
دادگه بڕیاری دا ڕۆژنامه‌وانه‌كان به‌زیندانیكراوی بمێننه‌وه و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ دواخست.
بڕیار درا سه‌رنووسه‌ری ژن نیووز له زینداندا بمێنێته‌وه
له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگه‌یی كردنی سه‌رنووسه‌ری ژن نیووز كیبریه ئه‌ڤره‌ن كه به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» و «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و زیندانی كراوه، له پێنجه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو. دادگه بڕیاری دا ئه‌ڤره‌ن له زینداندا بمێنێته‌وه.
s.m