فتوای مامۆستایانی ئایینی له باشوور ده‌رباره‌ی كاری سیخووڕی
کۆمەڵێك مامۆستای ئایینی لە باشووری کوردستان کاری سیخووڕیكردن بۆ دوژمنانیان بە هەموو شێوه‌یه‌ك حەرام كرد. به‌گوێره‌ی فتواكه، ئه‌و کەسانەی ئه‌و كارانه دەکەن بە فریودراو ناو ده‌برێن.
کۆمەڵێك مامۆستای ئایینی لە باشووری کوردستان کاری سیخووڕیكردن بۆ دوژمنانیان بە هەموو شێوه‌یه‌ك حەرام كرد. به‌گوێره‌ی فتواكه، ئه‌و کەسانەی ئه‌و كارانه دەکەن بە فریودراو ناو ده‌برێن.
ماوەی ساڵێكه لە باشووری کوردستان به پشتیوانی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) کاری سیخووڕی بەسەر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێڕه‌كان پەرەی سەندووه. لەو باره‌یەوە کۆمەڵێك مامۆستای ئایینیی باشووری كوردستان کۆبوونەوە و ئەو بابه‌ته‌یان تاوتوێ كرد. مامۆستایانی ئایینی به بڵاوكراوه‌یه‌ك كه پشتئه‌ستووره بە بەڵگەی قورئانی فتوایان دا كه بە هه‌موو شێوەیەک کاری سیخووڕی بۆ دوژمنان حەرامە.
هەروەها ئەو مامۆستایانه حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەمتهرخهم دەزانن لە ئاستی بڵاوبوونەوەی کاری سیخووڕی و ڕایانگه‌یاند، «حکوومەتی هەرێمی کوردستان سزا و لێپێچینه‌وه‌یان بۆ ئەو دیاردە مەترسیدارە دانەناوە، بۆیە ئێمە وه‌ك كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئایینی لە نووسینگەی ستاندەر دانیشتین بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە و فتوا دەدەین.»
مامۆستایانی ئایینی ڕایانگه‌یاند، «داواش لەو ههڵخهڵهتاوانه ده‌كه‌ین كه نه‌كه‌ونه داوە شەیتانییه. هەریەكە لە خزم، دایك و باوكان ئاگاداری دەورویەری خۆتان بكەنەوە و ئەو ئەركە گشتییه جێبه‌جێ بكەن. داواش لە مامۆستایانی ئایینی دەكەین لە گوتاری هەینی باسی ئه‌و بابه‌ته شه‌رعییه بكه‌ن.»
تەواوی دەقی فتوا:
بەناوی خودا
بابەت: فتوای حەرامكردنی سیخووڕی
بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا دیاردەی سیخووڕی بۆ بێگانە لە هەرێم زیادی كردووە، سزا و لێپێچینه‌وه‌ش بۆ ئەو دیاردە مەترسیدارە نەبینراوە، بۆیە ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئایینی لە نووسینگەی ستاندەر دانیشتین بۆ تاوتوێی ئەو پرسە «بەپێی دەقی قورئان كارێكی حەرامە» (.. ؤلَا تَجَسَّسُوا ؤلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ..). بۆیە كۆڕایی زانایانی ئایینی لەسەرە (وەك لە پاشكۆكەی خوارەوە دیاری كراوە)، سەرشۆڕیشە بۆ دونیا. پێویسته وڵاتی خۆت خۆشبوێ. داواش لە لایەنی پەیوەندیداری نیشتمانی دەكەین بە ده‌نگێكی زوڵاڵ و بەرز ئاگاداری‌یان بكاتەوە. داواش لەو ههڵخهڵهتاوانه دەكەین نەكەونە ئەو داوە شه‌یتانییه. هەریەكە لە خزم، دایك و باوكان ئاگاداری دەورویەری خۆتان بكەنەوە و ئەو ئەركە گشتییە جێبه‌جێ بكەن. داواش لە مامۆستایانی ئایینی دەكەین لە گوتاری هەینی باسی ئه‌و بابه‌ته شه‌رعییه بكەن.
پەیوەندیشمان بەو مامۆستایانە كرد (هەر چەند مامۆستایەك لە ناوچەیەكی دیاریكراوی كوردستان):
١. مامۆستا مەلا ڕه‌شید سیگری – دهۆك
٢. مەلا شڤان - دهۆك
٣. مه‌لا ئه‌مین - دهۆك
٤. مه‌لا ئه‌مین ئۆره‌ماری
٥. مامۆستا حه‌سه‌ن عه‌لی - ڕانیه
٦. م. عومه‌ر خدر جیجهیی - هه‌ولێر
٧. م. عه‌لی دوكورتكانی - هه‌ولێر
٨. م. شوكر مهنت - مه‌نتك
٩. مه‌لا نه‌بی - دۆڵەڕەقە
١٠. مامۆستا عه‌بدولره‌حمان - دۆڵەرەقە
١١. مامۆستا عه‌بدوڵا سوێرەڵە
١٢. مامۆستا ئه‌بوبه‌كر کانیتوویی
١٣. مامۆستا ئه‌بوبه‌كر لۆتەری
١٤. مامۆستا سه‌عد پشتئاشانی
١٥. مامۆستا عومه‌ر شارستێنی
١٦. مامۆستا بەختیار بەرزنجی
١٧. مامۆستا شوان جەلکی
١٨. مامۆستا محه‌مه‌د شوانی - كه‌ركووك
١٩. مامۆستا عه‌لی - گەرمیان
٢٠. مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ڕۆخانەیی - كەركووك
زۆر زانا و مامۆستای دیكه به‌شدارن.
پاشكۆ : فەرموودە و فتوای ئیمامەكان لەبارەی سیخووڕی:
قال رسول الله صلي الله عليه وسلم: «إياكم والظن، فإن الظن أكذب الحديث، ولا تحسسوا ولا تجسسوا ولا تنافسوا ولا تحاسدوا ولا تباغضوا، ولا تدابروا وكونوا عباد الله إخوانًا» أنّ النّبي صلّي الله عليه وسلّم قال: (مَنْ أَكَلَ بِرَجُلٍ مُسْلِمٍ أَكْلَةً فَإِنَّ اللهَ يُطْعِمُهُ مِثْلَهَا مِنْ جَهَنَّمَ، ؤمَنْ كُسِيَ ثَوْبًا بِرَجُلٍ مُسْلِمٍ فَإِنَّ اللهَ يَكْسُوهُ مِثْلَهُ مِنْ جَهَنَّمَ، ؤمَنْ قَامَ بِرَجُلٍ مَقَامَ سُمْعَةٍ ؤرِيَاوٍ، فَإِنَّ اللهَ يَقُومُ بِهِ مَقَامَ سُمْعَةٍ ؤرِيَاوٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ) قال رسول الله صلي الله عليه وسلم: يا معشر من يَمن بلسانه ولم يدخل الإيمان قلبه لا تغتابوا المسلمين ولا تتبعوا عوراتهم فإن من تتبع عوراتهم تتبع الله عورته، ومن تتبع الله عورته يفضحه في بيته. فقد تحدث الفقها‌و عن عقوبة الجاسوس مسلما كان أم كافرا، فقالت المالكية والحنابلة وغيرهم : يقتل الجاسوس المسلم إذا تجسس للعدو علي المسلمين. وفي الحديث: دليل علي أنه يجوز قتل الجاسوس. قال النووي: فيه قتل الجاسوس الحربي الكافر ، وهو باتفاق . وقال شيخ الإسلام ابن تيمية : «وأما مالك وغيره فحكي عنه أن من الجرائم ما يبلغ به القتل ، ووافقه بعض أصحاب أحمد في مثل الجاسوس المسلم إذا تجسس للعدو علي المسلمين.. فإن أحمد يتوقف في قتله، وجوز مالك وبعض الحنابلة كابن عقيل قتله وقال الشوكاني تعقيبا علي حديث فعل حاطب بن أبي بلتعة : وفي الحديث دليل علي أنه يجوز قتل الجاسوس ، وأن فيه متمسكًا لمن قالوا : إنه يجوز قتل الجاسوس،، ولو كان من المسلمين».(نيل الَاوطار شرح منتقي الَاخبار 8/166- 165). ولابد من التنبيه: علي أن قتل الجاسوس ومن يسمي اليوم بالعميل هو من اختصاص الدولة الإسلامية، والحاكم المسلم، كغيره من الحدود والتعزيرات؛ حتي لا تحدث الفوضي والتجاوزات في بلاد المسلمين . كما يجب التثبت من عمالة المتهمين بالعمالة والخيانة؛ حتي لا يحكم علي الناس بالظن، أو بمجرد التهمة التي لا دليل يدل عليها وقد قال ابن مسعود: «ادرأوا الحدود بالشبهات» ويروي مرفوعا. ويحكم علي الرجل أو المرأة بالعمالة والجاسوسية بشهادته وإقراره، أو بالبينة الواضحة والَادلة الظاهرة، أو بشهادة رجلي عدل.
s.m