لە ئەوروپا لەدژی دەوڵەتی تورک 'هەفتەی تووڕەیی و بەرخۆدان'

یەکێتی نەتەوەی ئەوروپا – کوردستان کە شۆرشگێر و دیموکراتەکانی تورک و کوردیان تێدایە و یەکێتی دیموکراتیکی ئەوروپا ڕایانگەیاند، ١ و ٤ی تەموزیان وەک هەفتەی تووڕەیی و بەرخۆدان راگەیاندووە."

کۆبوونەوەکە ٢٧ی حوزەیران لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرشی داگیرکەری و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوی کوردستانکرا.

یەکێتی نەتەوەیی ئەروپا – کوردستان و یەکێتی هێزی دیموکراتی ئەوروپا دوای کۆبوونەوە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و باسی ئەوەیان کرد کە بە دروشمی ئێمە بە بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەش ڕێگا نادەین داگیرکەری و فاشیزم بگاتە ئامانج. هەروەها بڕیاریاندا کە پێویستە بە زوترین کات کۆمیتەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت وبە هاوبەشی لەگەڵ دەزگا و ناوەندەکانی کۆچبەران و ئەوروپی، لەدژی هێرشی داگیرکەری فاشیستی تورک تێکۆشانێکی هاوبەش بەریووەببرێت. بە پێشەنگایەتی گەلانی جیهان لەدژی بێدەنگی دەوڵەتە زلهێزەکان ناڕەزایی پیشانبدرێت و بە بەرخۆدان فاشیزم تێکبشکێنن و ڕێگا بۆ ئازادی و یەکسانی بکەنەوە."

١تا٤ی تەموز حەفتەی بەرخۆدانە

لە کۆبوونەوەکەدا راگەیەنرا کە لە ١تا ٤ی تەموز وەک ' هەفتەی تووڕەیی و بەرخۆدان' راگەیەنراوە. لەو هەفتەیەدا لەدژی قڕکردن و داگیرکەری چالاکی ئەنجام دەدرێن.

لەسەر ئەم بەرنامەیە

لە ١ی تەموزدا لە هەموو هەرێمەکان کاتژمیر ١٨:٠٠ چالاکی ئەنجامدەدرێن.

لە ٢ی تەموزدا لەگەڵ رێکخراوەکانی عەلەوی و گەنجان لەدژی کۆمەڵکوژیەکانی کوردستان و مادیماک چالاکی ئەنجامدەدرێن.

لە ٣ی تەموزدا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنان لە هەموو گوڕەپانەکان لەدژی داگیرکەری چالاکی ئەنجامدەدرێن.

لە ٤ی تەموزدا لە هەموو شوێنێکی جیهان چالاکی جەماوەری ئەنجامدەدرێن.

چالاکیەکانی ٤ی تەموز

لە ٤ی تەموزدا لەم شوێنانە چالاکی ئەنجامدەدرێن: کۆڵن، بەرلین، ئەرفورت، کاسڵ، ساچسین، هانۆڤەر، هامبۆردگ، بریمن، ئۆڵدنبورگ کیەڵ، فرانکفورت، گیسەن، مایناز، نورنبێرگ، مونشن، شتوتگارت – فۆرژیم، فریبورگ، هیلبۆرن، بۆدنسی، مانهایم، ساربورچین، دارماستەیت. لە فەرەنساش لە : پاریس مارسیلیا، بۆردیوخ، دراگینان، لیۆن، ڕەناس، شتوتگارت. هەروەژا لە لەندەن. لە شارەکانی ئامستردام و ئارنهیمی هۆڵەندا. لە شارەکانی بروکسل، لیگ و ئانڤیرسی بەلجیکا. لە شارەکانی ستۆکهۆڵم، بۆرلانگ – گۆتیبورگی سوید.

راگەیەنرا بۆ دانپێدانان بە ستاتۆی شەنگال و لەدژی کۆمەڵکوژیەکانی شەنگال لە ١٠ی تەموزدا لە لە هانۆڤەر ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت و لە ١٣ مانگدا کۆتایی دێت.

لە ١٠ی تەموزدا هەروەها پیشەنگەلانی دەزگا و ناوەندە کوردیەکان لە بەرانبەر کۆنسوڵخانەی تورک و عێراق لە فرانکفورت، بەرلین، لەندەن، بروکسل، ستۆکهۆڵم، دەنگ هاگ و ئۆسلۆ هێرشەکانی تورک شەرمەزار دەکەن.

لە ١٤ی تەموز تا ١٨ی تەموز لەدژی هێرشەکانی سەر عەفرین لەبەرانبەر پەرلەمانی بەرلین چادر هەڵدەکرێن.

لەدژی هێرش و گەمارۆی سەر مەخموور لە ٢٥ی تەموزدا لە لۆزان ڕێپێوانێک ئەنجامدەدرێت و ڕێپیوانەکە لەبەرانبەر باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامی دەبێت.

ف.ق