هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په بۆ حكوومه‌تی توركیا: ئێوه له عه‌فرین داگیركه‌رن
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په داوای كرد كۆتایی به گه‌مارۆدانی سه‌ر عه‌فرین بهێنرێت و به حكوومه‌تی توركیای گوت: ئێوه له عه‌فرین داگیركه‌رن.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په داوای كرد كۆتایی به گه‌مارۆدانی سه‌ر عه‌فرین بهێنرێت و به حكوومه‌تی توركیای گوت: ئێوه له عه‌فرین داگیركه‌رن.
سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. ته‌مه‌للی یادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی گازی، قامیشلۆ، هه‌ڵه‌بجه و به‌یازیدی كرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، مانگی مارس\ئادار مانگی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانه.
«ڕێز له مافی ژیان بگرن و كۆتایی به گه‌مارۆی سه‌ر عه‌فرین بێنن»
سه‌زای ته‌مه‌للی له وته‌كه‌یدا سه‌رنجی خسته سه‌ر كوشتنی منداڵان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین و وتی: له عه‌فرین منداڵان ده‌مرن.
«كاتێك مرۆڤ سه‌یری مێدیای توركیا ده‌كات، ده‌بینێت هه‌ر ڕۆژ هه‌واڵی كۆنتڕۆڵكردنی عه‌فرین بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن له‌م كاتژمێره‌دا عه‌فرین گه‌مارۆ ده‌ده‌ین و له فڵانه ده‌ڤه‌ره‌وه ده‌چنه نێو عه‌فرین. وه‌ك ئه‌وه‌ی له عه‌فرین سه‌دان هه‌زار مرۆڤ نه‌بن، پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ر عه‌فرین ، كۆتایی به‌و گه‌مارۆیه بێنن. ڕێز له مافی ژیانی عه‌فرینییه‌كان بگرن. مرۆڤه‌كانی عه‌فرین نموونه‌ن بۆ پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤه‌كان. ئه‌وان پیشانیان دا كه مرۆڤه‌كان ده‌توانن به ئاشتی پێكه‌وه بژین.»
«له داعش نیگه‌ران نابن»
ته‌مه‌للی نه‌خشه‌یه‌كی خسته‌ڕوو و كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وت له به‌شێكی گه‌وره‌ی سنووری باكووری سووریا داعش هه‌یه.
«سه‌یری ئه‌م نه‌خشه‌یه بكه‌ن، له‌سه‌ر سنوور تێرۆریست هه‌ن، داعش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه پێی نیگه‌ران نه‌بوو. له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه عه‌فرین تاكه شوێن بوو كه شه‌ڕی تێدا ڕووینه‌داوه. به‌ڵام ماوه‌ی ٥٣ ڕۆژه بۆمباران ده‌كرێت. ئه‌وه ٥٣ ڕۆژه كه هه‌وڵدانێكی داگیركه‌رانه كۆتایی به ژینگه‌یه‌كی لاشه‌ڕ هێناوه.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، پێویسته كۆتایی به‌و شه‌ڕه بهێنرێت. وتیشی: هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری ئاگربه‌ستی داوه، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا. كاتێك پرسیار ده‌كرێت كه بۆچی ئاگربه‌ست جێبه‌جێ نه‌كرا، مرۆڤ بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه كه هۆكاره‌كه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و ڕێككه‌وتنه‌چه‌په‌ڵه‌كانیانه.
«ئێستا ئه‌مه‌ریكا، پڕۆژه‌بڕیارێكی دیكه بۆ ئاگربه‌ست ده‌داته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له بڕیاری پێشوودا غووته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و عه‌فرین به‌یه‌كه‌وه ئاماژه‌یان بۆ كرابوو، به‌ڵام ئه‌م جاره ناوی عه‌فرین ده‌رهێنراوه. ئه‌مه دووڕوویی و سه‌وداكارییه. كامه ڕێككه‌وتن؟ ڕێككه‌وتنی چه‌په‌ڵی بازرگانی. ڕێك له‌م ڕۆژانه‌دا له‌نێوان توركیا و كۆمپانیای بۆینگ (یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی فڕۆكه و كۆپته‌ری جه‌نگی و سیڤیلی ئه‌مه‌ریكایه) په‌یمانێك به بڕی ٧ ملیار دۆلار ئیمزا كراوه.»
«پێویسته ده‌نگی خۆمان هه‌ڵبڕین»
سه‌زای ته‌مه‌للی هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته گه‌لان له دژی بڕیاری شه‌ڕ له به‌رانبه‌ر توركیا ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبڕن. ناوبراو ڕایگه‌یاند: پێویسته ئێمه وه‌ك دژبه‌رانی شه‌ڕ له ده‌وری یه‌كتر كۆببینه‌وه و ده‌نگی خۆمان هه‌ڵبڕین و بڵێین: «له عه‌فرین ئاشتی و له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك ئاشتی». ته‌نها ئێمه ده‌توانین ئه‌وه بكه‌ین. گه‌ل ده‌توانێت ئه‌وه بكات.
«ئێوه داگیركه‌رن»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیا كه ده‌ڵێن «ئێمه عه‌فرین بۆ عه‌فرینییه‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه» و «عه‌فرینی ده‌گه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین» ڕایگه‌یاند، به ئه‌ندامانی «سوپای ئازادی سووریا» ده‌ڵێن عه‌فرینی، ئێمه ئه‌وان باش ده‌ناسین، ئه‌وان له ئه‌فغانستان و چیچان-ه‌وه هاتوون.
«له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سوپای ئازاد ده‌چن عه‌فرین له‌نێوبه‌رن، دواتر ده‌ڵێن عه‌فرینی ده‌گه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین. عه‌فرینییه‌كان ئێستا له عه‌فرینن، ته‌نانه‌ت ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه به‌هۆی شه‌ڕ ڕایانكردووه له‌وێ ده‌حه‌وێنه‌وه. ئێوه به ناردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی سوپای ئازاد ئارامی تێكده‌ده‌ن. ماوه‌ی ٥٣ ڕۆژه عه‌فرین بۆمباران ده‌كرێت، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه داگیركه‌ر نین. ئیسرائیل-یش بۆ غه‌ززه هه‌مان شت ده‌ڵێت، به‌ڵام غه‌ززه‌ی داگیركردووه. ئێستا ئێوه‌ش له عه‌فرین داگیركاری ده‌كه‌ن. ئێوه داگیركه‌رن. ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانتان هیچ مافێكتان نه‌بێ و به‌م ڕێبازه به‌ده‌ستی بێنن، به‌مه ده‌گوترێت داگیركه‌ری. له ئه‌ده‌بیاتدا وه‌هایه و له په‌یمانه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌ر وه‌هایه. »
s.m