کارگەیەک، کۆگایەک و دوو ئۆتۆمبێڵ سووتێنران

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە ئیزمیر کارگەیەک و ئۆتۆمبێڵێک، لە ئەستەنبوڵ کۆگایەک و لە ئسپارتاش ئۆتۆمبێڵێکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، ٢٥ی تەموز لە ئیزمیر لە ناوچەی پیشەسازی کارگەیەکی گەورەیان سووتاندووە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە هەمان ڕۆژ ئۆتۆبوسێکیش سووتێنراوە.

دەستپێشخەریەکە وتیشی ٢٦ی تەموز لە ماڵتەپەی ئەستەنبوڵ کۆگایەکی پاشماوەی ئاسنیان سووتاندووە و هەمان ڕۆژ لە ئسپارتا ئۆتۆمبێڵی کەسێکی فاشیستیان سووتاندووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، ٢٦ی تەموز لە ئەجەئابادی چاناککالە و لە ئەسکیشەهیریش هەندێک شوێن سووتێنراون.

ف.ق