ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی بەڕێوبەری کەنەکە به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی كرد بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین له غه‌زه.
لە ڕاگەیەندراوی کەنەکەدا هاتووە: رۆژهەڵاتی ناوین پڕە لە کێشە و گرفت، بەداخەوە لەو جوگرافیایه‌دا کێشە و پرسەکان بە گفتوگۆ چارەسەر ناکرێن، یەکێک لەو کێشانەش ناکۆکی نێوان ئیسرائیلی و فەلەستینیەکانە کە دەیان ساڵە چارەسەر ناکرێت. بەپێی واقیعی ئەمڕۆ و هەبوونی خەڵک لەو هەرێمەدا، فۆڕمێکی گونجاوی لە خۆ نەگرتووە و رێگه‌چارەیەکی شیاوی نەگرتۆتە بەر، دەرفەت ئەوەیە کە لە دنیای ئەمڕۆدا ئیسرائیل و فەلەستین وەک دوو دەوڵەتی دراوسێ و خاوەن ماف، لە ئاشتییەکی بەردەوام و سەقامگیردا لە تەنیشت یەکترەوە بژین.
«فره‌وانکردنی شەڕ و قوڵکردنەوەی کێشەکان لەسەر قودس و پیرۆزییە ئاینییەکانی دیكه‌ش، بۆ هەردوو دەوڵەتی ئیسرائیل و فەلەستین و خەڵکی ئەو دوو وه‌ڵاتەش سوودێکی ئەوتۆیان نییە. بەداخەوە هەر لایەک کێشە و دوژمنایەتییەکان قووڵتر دەکاتەوە، ئەمەش رێگه لە گفتوگۆ و ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتییانە ده‌گرێت، زیانێکی زۆریش بە خەڵکی ئەو دوو وه‌ڵاتە دەگەیەنێت و ناوچەکەش بەرەو نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر ده‌بات.»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان - كه‌نه‌كه ڕایگەیاند: كه‌نه‌كه داوا لە رێبەرانی ئیسرائیل و فەلەستین دەکات کە چی دیكه سەنگەری دوژمنانە له به‌رانبه‌ر یەکتر نەگرن، له هه‌مان كاتدا کێشەکانیان بە گفتوگۆ و رێبازی ئاشتییانه چارەسەربکەن، پێکەوەژیان هه‌ڵبژێرن و ڕێز لە پیرۆزییەکانی یەکتر بگرن.
هەروەها کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوا لە دەوڵەتی ئیسرائیل دەکات کە له به‌رانبه‌ر خەڵکی سڤیل و ناڕەزایی دەربڕینی ئاشتییانە و دیموکراتییانه، ئارامگر بێت و پەنا بۆ زەبروزەنگ نەبات.
s.m