گەنجانى کورد لە پاریس لە دژی گۆشەگیری رژانە سەر شەقامەکان

چالاکوانانى بزووتنەوەى گەنجانى شۆڕشگێڕ لە گۆڕەپانى شەتلە لیهالی شاری پاریسى پایتەختى فەرەنسا کۆبوونەوە و بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر چالاکییەکانى مانگرتن، کەمامەیان هەڵبەست.

گەنجان بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر ئاستى مەترسیدار و قەیراناویى دۆخی تەندروستیى چالاکوانانى مانگرتوو، ئەو جۆرە کەمامەیەیان هەڵبەست، کە مانگرتووەکان بەکاری دەهێنن و گەنجان بەو کەمامانەوە چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجان پۆستەر و لافیتەیان بە زمانی فەرەنسى بەرزکردەوە و لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دروشمیان وتەوە.

گەنجان لەبارەى گۆشەگیری و مانگرتنەکانەوە ژمارەیەکی زۆر راگەیاندراویان بڵاوکردەوە.

ر.م