پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری گشتییان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتییان کرد.

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، ڕەزان سارجا، ئیبراهیم بێلمەز و سەبری کوکلو بۆ ئەوەى بتوانن بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

داواکاری گشتی لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا رایگەیاند، بە پاساوی "نەخشەڕێگا" کە عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٩دا بۆ بەرگرینامەکەى پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کردووە، سزای ئەنجامنەدانی چاوپێکەوتن بۆ ماوەى ٦ مانگ لەگەڵ پارێزەرەکانیدا دەرکردوە  و بەو شێوەیە ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی قەدەغە کردووە. هەر جارە بە پاساوێک رێگری لە چاوپێکەوتنەکان دەکرێت.

ک-ش