زۆربوونی جموجووڵەکان-ی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنوورەکانی سووریا

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بە هۆی زۆربوونی ئاڵۆزییەکان لە سنوورەکانی سووریا ژمارەی سەربازان و تانک و چەک وچۆڵە سەربازییەکانی لەسەرسنووری سووریا زۆرتر کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا باس لە زۆر بوونی شەڕ لە نێوان سوپای سووریا و گروپە نەیارەکانی دەوڵەتی سووریا  لەسەر سنوورەکانی سووریا وئیسرائیل دەکات و ڕایگەیاند کە ژمارەی تانکەکان و سەربازانی خۆیی لەسەر سنوور زۆرتر کردووە.

جێگەی ئاماژەیە کە سوپای ئیسرائیل ژمارەی سەربازەکانی خۆی لەسەر بەرزاییەکانی گولان  زۆرتر کردووە.

ک-ش