عێراق بۆ پێشگرتن لەداگیرکاری تورکیا لەسەرسنوورهێزجێگیردەکات

ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە ئامادە بوونی حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئامانجی پێشگرتن لە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان وعێراق بڕیاری دا کە لەسەرسنوورەکانی عێراق و تورکیا هێزی پاراستن جێگیربکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدرە عیبادی ڕایگەیاند کە بەئامادە بوونی حەیدەرعیبادی وهەندێک لەفەرماندە سەربازییەکان سوپای عێراق ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراق دەربارەی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە باشووری کوردستان ، کۆبونەتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڵاوبووەتەوە، هێزەکانی پاراستن بە ئامانجی پێشگرتن لە داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەسەر سنووری عێراق وتورکیا جێگیردەبن.

هەروەها ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانی کردووە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەموو ئەو داگیرکاریانەی دەوڵەتی تورکیا بە بەڵگە ودێکۆمێنت پێشکەشی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێونەتەوەیی دەکات.

سەرەڕای ئەو ڕوداوانە، دەوڵەتی تورکیا ساڵانێکە وبەتایبەت ئەم ساڵانەی دوایی بەدەیان جار سنووری ئاسمانی و زەمینی عێراقی بەزاندووە. هەروەها  لە چەندین ناوچەی هەرێمی کوردستان و عێراق ناوەندی هەواڵگری وسیخوڕی دامەزراندووە. سەرەڕای هەموو ئەو داگیرکارییانە دەوڵەتی تورکیا وبەتایبەتی دەزگەی هەواڵگری میت هێزێکی ٦٠٠ کەسی بەناوی هێزی پاراستنی تورکمان لە کورکووک دروست کردووە.

لەبەشێکی دیکە لە کۆبونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەربارەی خۆپیشاندانەکانی بەسرە قسەوباس کرا و جەخت لەسەر پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی ،ڕێکخراوە و دامودەزگەکانی حکومەت کراوەتەوە.

لە کۆبونەوەکەدا حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرماندەی سەربازی وهێزەی پاراستنی عێراق بەشدار بوون.

ک-ش