لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا ٢ کەس کوژران و ١٧ کەس برینداربوون

خۆپیشاندانەکانی عێراق کە ٤ مانگە بەردەوامە جاریکیتر ئالؤزی لێکەوتەوە. بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکان ٢  خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.

خۆپیشاندانەکان لەدژی حکومەت لە بەغدا، نەجەف، کەربەلا، بەسرە، زیقار، موسەنا، میسان، دیوانیە، ناسریە و واست دەستپێکردەوە.

٢ کەس کوژران و ١٧ کەسیش برینداربوون

هەر شەوی ڕابردووش لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا لە نزیک پردی محەمەد قاسم ئاڵۆزی دەرکەوت و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد.

لە باشوری عێراقیش خۆپیشاندانەکان بەردەوام بوو و زۆربەی ڕێگا سەرەکییەکانی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار داخران و لە خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە چوار کەس برینداربوون.

لە ئێستادا لە بەغدای پایبتەخت خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن ڕێگاکانی هاتنە ناوەوەی بەغدا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراون، بکەنەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و باس لەوە دەکرێت کە چەند کەسێک برینداربوون.

لە دوێنێوە لە هەموو عێراق ٢ کەس کوژران و نزیکەی ١٧ کەس برینداربوون و گرژیەکان بەردەوامن.

جنێن هینس، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، ڕایگەیاند، دەبێ خۆپیشاندان و ناڕەزایی بە ئاشتیانە بەڕێوەبچن، دووپاتیشیکردەوە توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندانی ئاشتیانە قبوڵ ناکەن.

ف.ق