لە عێراق٢٠هەزار و٧٦٠ دۆنم گێلەگەی دانەوێڵە سووتاون

فەرماندەیی بەرگری شارستانی عێراق، راپۆرتێکی لەسەر سووتانی گێڵگەکانی دانەوێڵە ئاشکرا کرد، بەگوێرەی ئەو راپۆرتە ٢٠٧٦٠ دۆنم کێڵگەی دانەوێڵە سووتاوە.

لە ١٢ پارێزگای عێراق، پێش هەمووشیان کەرکووک، خورماتوو، دیالە و خانەقین کە ناوچەی کێشە لەسەرن، لە ٢٨ی نیسان/٧ی بانەمەڕەوە کێڵگەکانی دانەوێڵە دەسووتێن.

کازم سەلمان، فەرمانداریی بەرگری شارستانی عێراق لەبارەی ئەو بابەتەوە ڕاپۆرتێکی ئاشکرا کرد و وتی، لە ١٢ پارێزگای عێراق لە ٢٨ی نیسان/٧ی بانەمەڕەوە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٧٦٠ دۆنم کێلگەی دانەوێڵە سووتاوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە راگەیاندراوە کە زۆربەی زۆری لە سنووری پارێزگاکانی موسڵ، سەلاحەددین، کەرکوک ڕوویداوە و زیانیان پێگەیشتووە.

ئاماری سووتانەکان لە عێراق بەم شێوەیە بووە

بەگوێرە راپۆرتەکە ئاماری کێڵگە سووتاوەکانی پارێزگاکانی عێراق بەمشێوەیەیە:

کەرکوک: ٣٧١٩ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٣٣٠٠٤ دۆنم گەیشتووە.

کەرخ: ٣٦ دۆنم کێڵگە سووتاوە و زیان بە ٧٤ دۆنم گەیشتووە.

رەسافە: ١٤ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٤٠٢ دۆنم گەیشتووە.

بابل: ٨٥ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٤٦ دۆنم گەیشتووە.

میسان: ٤٩ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٧ دۆنم گەیشتووە.

واست: ٢٢٧ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٣٦٦ دۆنم گەیشتووە.

دیوانییە: ٥ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ١٠ دۆنم گەیشتووە.

دیالە: ٣٧٩ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٤٦٦٧ دۆنم گەیشتووە.

موسەننا: ٢٧ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٨٨ دۆنم گەیشتووە.

سەلاحەددین: ٤٩٠٧ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٤٢٨٦٢ دۆنم گەیشتووە.

نەینەوا: ١١١٨٣ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٤٤١٠٢٠ دۆنم گەیشتووە.

ئەنبار: ٩٩ دۆنم کێڵگە سووتاوە، زیان بە ٢٩٢ دۆنم گەیشتووە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە سووتانەکە زۆرتر لەو ناوچانە بووە کە پێشتر لە لایەن داعشەوە داگیر کرابوون.

ک-ش