٧سەربازی سوپای ڕژێمی سوریا کوژران

لە ڕۆژهەڵاتی حومس لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو ٧ سەربازی ڕژێمی سوریا کوژران و ١٨ی تریش برینداربوون.

بەپێی هەوالیکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ناوچەی جەبەل عەمور لە ڕۆژئاوای سەخن لە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی حومس، دوو بۆمبی چیندراو بە سەربازەکانی ڕژێمی سوریا-دا تەقیوەتەوە.

بە پێی هەواڵەکە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو ٢ بۆمبە چێندراوە، ٧ سەربازی سوپای ڕژێمی سوریا کوژراون و بە لانیکەمەوە ١٨ی تریش برینداربوون، کە دۆخی هەندێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوەکان هەیە.

ک-ش