لە بەغدا لەبەردەم مارکێتێک کە کاڵای تورکی دەفرۆشێت تەقینەوەیەک روویدا

بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەبەردەم مارکێتێکى گەورەى تورکى لە ڕۆژهەڵاتى شارى بەغدا بەناوى ماکسی مۆڵ، تەقینەوەیەک روویدا و زیانێکى زۆرى ماددى بە مارکێتەکە گەیاندووە.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ مینێکى چێندراو لەبەردەم مارکێتێکى گەورەى تورکى لە ناوچەى زیونە لە ڕۆژهەڵاتى شارى بەغدا بەناوى ماکسی مۆڵ، تەقیەوە.

تەقینەوەکە زیانێکى زۆرى ماددى بە مارکێتەکە گەیاندووە.

٢٠ی تەمووز، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی پەرەخی سەر بە قەزای زاخۆی تۆپباران کرد و ٩ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و ٢٣ی دیکەش بریندار بوون. قوربانیان عەرەب بوون و بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی ناوچەکەیان کردبوو.

ئەم کۆمەلکوژیەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، نیگەرانى ناوخۆى و دەرەکى بەدواى خۆیدا هێنا و لەوچواچێوەدا لەزۆرینەى شارەکانى عێراق خۆپیشاندان دژى ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.

ف.ق