یەکێک لە کاندیدەکانی ATHENA40 ، سوسەن محەمەدی خەڵکی باشوورە

دەزگای ATHENA40 دوو ساڵ جارێک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ٤٠ ژنی نوێخواز و کاریگەر هەڵدەبژێرێت. یەکێک لەو ژنانە ئەم ساڵە سوسەن محەمەدی خەڵکی باشووری کوردستانە.

ATHENA40 دوو ساڵ جارێک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی ٤٠ ژنی نوێخواز و کاریگەر هەڵدەبژێرێت کە لە ناو کۆمەلگادا ڕێگا بۆ گۆڕانکاری ئەرێمی دەکاتەوە و لە هەمانکاتدا پشتگیری لە پێشکەوتنەکانی ژنان و کچان دەکات.

ATHENA40 ناوی ٤٠ ژنی سەرکەوتوو لە مانگی نیساندا ئاشکرا دەکات.

لە هەموو جیهان کاندیدەکان ناویان تۆمار کردووە. یەکێک لە کاندیدەکان سوسەن محەمەد عارف دیرەکتۆری ڕێکخستننی بەهێزکردنی تواناکانی ژنانە کە خەڵکی باشووری کوردستانە.

ATHENA40 کە هزر و پڕۆژەی ژنان بەهێز دەکات، بێ ئەوەی ئایدۆلۆژیەکان لەبەرچاو بگرێت، پشتگیری لە ژنان دەکات.

ATHENA40 داوای لە هەموو کەس کرد کە ڕێز لە بۆچوونی پێشکەوتووی ژنان دەگرن، پشتگیری ژنان بکەن و بەشداری لە پڕۆژەکەدا بکەن.

ف.ق