لە ئیدر ژنێک کوژرا

دیلان ک. لە ئیدر دەیخواست لە مەعروف ک. جیابێتەوە، بەڵام مەعروف ک، دیلانی کوشت.

لە گەڕەکی کاراجاک لە ئیدر دیلان ک، کە دایکی دوو منداڵە، لەلایەن مەعروف ک-ەوە کوژرا. دیلان ک. داوایکردبوو لە مەعروف ک جیا ببێتەوە.

مەعروف ک، بە شێوەیەکی ئەنقەست و سیستماتیک بە بەردەوامی توندوتیژیی لە دژی دیلان ک بەکارهێناوە. دوای ئەوە دیلان ک، سکاڵای تۆمار کردووە و داوای جیابوونەوەى کردبوو و رۆیشتبووە بۆ ماڵی دایکی.

مەعروف ک. دوێنێ شەو کاتژمێر ٠٢:٠٠ پەنجەرەی ماڵی دایکی دیلانی شکاندبوو و چووبوە ژوورەوە و بە چەک دیلانی کوشتبوو. مەعروف لە دوای کوشتنی دیلان لە شوێنی تاوانەکەى رایکردبوو.

تیمی تەندروستی و پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و رایانگەیاند، دیلان ک، گیانی لە دەستداوە. تەرمەکەى دیلان رەوانەى پزیشکی دادی ئیدر کراوە.

ژ.ت