بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ئیدانە کوشتنی ژینا ئەمینی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"لە تارانی پایتەختی ئێران مەهسا ئەمینی لەلایەن 'پۆلیسی ڕەوشت'ەوە بە ئەشکەنجە کوژرا. لە دژی کوشتنی مەهسا چالاکیی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا و پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکییەکان. لەبەرامبەر ئەوەشدا ڕاگەیاندرا، حکومەتی ئێران ئینتەرنێتی بڕیوە.
ژنان لە هەموو شوێنەکانی جیهان دا دەکوژرێن. ئەوە لەلایەن سیستەمی باڵادەست و زاڵی پیاو و نێرینەوە ئەنجام دەدرێت. ئێمە کوشتنی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا شەرمەزار دەکەین. داوای خەباتێکی ڕێکخراوەیی و رێکخستنکراو دەکەن. هەروەا ئێمە وەک داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان چاومان لەسەر کوشتنی ژنان دەبێت و هەرگیز چاوی لێ ناپۆشین و لە دژی لە دژی کوشتنی ژنان بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان".
ژ.ت