ئەگەرقەرارە کارێک بکرێت دەبێت لە شوێنی خۆیدا بکرێت

فەرماندەی گەریلا ماهیر ئاکتان بووە شەهیدی ٣٥ەمینی ساڵی هەڵمەتی ١٥ی ئاب 'تەباخ'. لە سالی ١٩٩٣ لە دێرسم بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو. ئاتاکان بەو قسەیە باسی بەشداربوونەکەی کردووە: "ئەگەرقەرارە کارێک بکرێت، دەبێت لە شوێنی خۆیدا بکرێت".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی کۆنسەی سەربازی هەپەگە ئاتاکان ماهیر بەو شێوەیە باسی بەشداربوونەکەی خۆی کردووە بۆ ناو ڕیزەکانی پەکەکە:

"ئەو کاتە لە شارە گەورەکانی تورکیا هۆشیاربوونەوەی چینایەتی، چالاکی کرێکاران هەبوو. بەشداری ئەو چالاکییانە بووم. لە هەمانکاتدا کاتێکی وەها بوو کە تێکۆشانی کوردستانی کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو. گەلی کورد یەکەم جار لە شارە گەورەکان نەورۆزی پیرۆز دەکرد، چالاکی دەکران. شەڕ کاریگەرییەکی قورسی هەبوو. خۆشم کەوتمە ژێر کاریگەری ئەوە. ئەوە بووە هۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ تێکۆشان بناسم، باشتر لە کاریگەری تێکۆشان تێبگەم، کتێبەکانی ڕێبەرایەتیم خوێندەوە. لە ڕێگەی هاوڕێکانم لە خوێندنگە هەنگاوبەهەنگاو تێکۆشانی ڕێکخستنم ناسی".

باسی لەوەش کرد دوای دوو ساڵ لەناو خەباتی گەنجانی وڵاتپارێزدا بوو، بۆ ئەوەی لە ناوەندی کار بەشداری خەبات بکات، داوای کرد بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا ببێت. ڕایگەیاند: "ئەوەندەی من خوێندمەوە و لێی تێگەیشتم، ویستم ئەو کارە لە ناوەندەکەی بکەم. ئەگەر کارێک بکرێت دەبێت لە شوێنی خۆیدا بکرێت، بەو ئامانجە هاتمە ناو ڕیزەکانی گەریلا".

لە ساڵی ١٩٩٣ لە دێرسم بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٣-١٩٩٥دا لە دێرسم کاری کرد. لە هەمان کاتدا کاتی جیاواز لە ئامەد، ئەرزرۆم و خەرزان بەشداری خەباتی تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوو. دواتر بۆ ئەوەی بەشداری خەباتی پەروەردەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدەوڵا ئۆجالان ببێت، ڕووی لە شام کرد. لە زستانی ١٩٩٥-١٩٩٦دا بەشداری خولی پەروەردەیی بوو و دواتر جارێکی دیکە گەڕایەوە دێرسم. هەتا ساڵی ٢٠٠٢ لەوێ تێکۆشا. لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٨ لە باشووری کوردستان بەشداری کاری سیاسی بوو. دواتر جارێکی دیکە گەڕایەوە باکوری کوردستان، دێرسم و هەتا ساڵی ٢٠١٥ لەو ناوچەیە مایەوە.

دوای ئەوەی جارێکی دیکە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەڕایەوە، بەشداری خەباتی پەروەردەیی ناوەندی پەکەکە بوو. دوای پەروەردەی ناوەندی جارێکی دیکە ڕووی کردەوە باکور، دێرسم. وەکو پێشتر وتبووی، دەیەویست لەسەر ڕێبازی عەلیشێرەکان، سەید ڕەزاکان بێت، بە ڕێگەی شەهیداندا بڕوات."

ک-ش