توركیا و ئێران پێكه‌وه له ناوچه‌ی برادۆستیان دا
ڕژێمی توركیا و ئێران به فڕۆكه و تۆپ پێكه‌وه له ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستانیان دا.
ڕژێمی توركیا و ئێران به فڕۆكه و تۆپ پێكه‌وه له ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستانیان دا.
ده‌وڵه‌تی توركیا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی ناوچه‌ی برادۆستی بۆردومان كرد، ڕژێمی ئێرانیش هاوكات به هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌ی كرد.
ڕژێمی ئێران شه‌ممه‌ی ڕابردوو بنكه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)ی له شاری كۆیه بۆردومان كرد. ده‌وڵه‌تی توركیاش هه‌موو ڕۆژێك باشووری كوردستان بۆردومان ده‌كات و سه‌ربازه داگیركه‌ره‌كانی خۆیشی له ناوچه‌كه جێگیر كردووه.
ئه‌مڕۆ ڕژێمی توركیا و ئێران له یه‌ك كاتدا هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی برادۆست و تا ئێستا زانیاری نییه ده‌رباره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشانه.
s.m