کەجەکە: ئێزدیان بێ خۆپاراستن و خۆسەری ناتوانن بەردەوامی بە هەبوونیان بدەن

کەجەکە: پێویستە ئێزدیان لە شەنگال وانەیەکی گەورە لە فەرمانی ٧٤ وەربگرن. پێویستە بزانن بێ خۆپاراستن و خۆسەری ناتوانن بەردەوامی بە هەبوونی خۆیان بدەن. بێ خۆسەری و خۆپاراستن ناتوانن داهاتووی خۆیان مسۆگەر بکەن.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی ساڵیادی فەرمانی ٧٤ کە چەتەکانی داعش لە شەنگال ئەنجامدیاندا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی،"فەرمانی ٧٤ بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانیدا کە ئێزیان پێویستیان بە خۆسەری و خۆپاراستنە و دەبێت ئەو مافەیان هەبێت. ئێزیدخانی خۆسەر بۆ ئێزدیان پێویستیەکی گەورەیە. لە هێرشی داعشدا ئەگەر شەنگال خۆسەری بووا و خۆپاراستنی هەبوایە، ئێزدیان بە فیدایی بەرگیریان لە ئێزیدخان بکردایە، داعش لەو هێرشە پەشیمان دەبووەوە."

درێژەی راگەیەنراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"داعشە بکوژەکان کە نە تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە زوڵمێک کە تا ئێستا لە مێژووی جیهاندا نەبینراوە هێرشیان کردە سەر بەهای مرۆڤایەتی، هێرشی قوڕسیان کردە سەر خەڵکی ژێردەستەی جیهان و کوردانی ئێزید. بە فەرمانی ٧٤ هەوڵیدا ئیزدی لە مێژووی خۆیان دووربخەنەوە. بە بڕوای خۆیان بە ژیانی دیموکرات و ئازاد کە لەگەڵ تۆڕەیی ئێمە زیاد بەرەو پێشەوە دەچێت، جارێکیتر سوێند دەخۆین کە کوردستانی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دروست بکەین کە ئێزدی بتوانن بە ئایین و کەلتوریان خاوەنداری لە ژیانی ئازاد و دیموکرات بکەن. ئێزیدخان بە خۆپاراستن و خۆسەری کە بیرەوەریەکانی مام زەکی شەنگالی، بێریڤان شەنگال و زەردەشت شەنگلین، بە مسۆگەری سەردەکەوێت.

لە کەسایەتی مام زەکی شەنگالی، بێریتان شەنگالی و زەردەشت شەنگالیدا یادی هەموو شەهیدەکانمان بەرێزەوە دەکەینەوە. ژنانی ئێزدی کە لە لایەن چەتەکانی داعش بە ئامانجی شکاندنی ئیرادەت گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕفێنران کە بە پشتگیری ئاکەپە ئەوە ئەنجامدرا، دەبنە سوێندی ئێمەی تۆڵەسەندنەوە و ئیرادەی ئازادی ئێمە. بۆئەوەی ئێزدی کە ڕێبەر ئاپۆ بە ئێمەی سپاردووە، ببنە خاوەن ژیانی ئازادی و دیموکراتیک، باجەکەی چی بێت ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانمان  بە مسۆگەری جێبەجێ دەکەین. بە هزری ئەوەی تا ئازادی ئێزدیان مسۆگەر نەبێت، کوردستان ئازاد و دیموکرات نەبێت، تێکۆشانمان بۆ ئاوەدانکردنی ئێزیدخانی ئازاد و خۆسەر بەردەوام دەبێت.

گەریلا شەنگالی پاراست و نەیهێشت بە تەواوی ئێزیدخان قڕ بکرێت

کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، شەنگال کە ئیزدیان بەوەوە دەژین، لە لایەن سوپای عێراق و پێشمەرگە ئێزدیەکانەوە نەپارێزرا. بەتەنها ١٢ گەریلای ئێمە بە قاڕەمانێتی وەک دەروێشی عەڤدی شەنگالیان پاراست. نەتانهێشت بە تەواوی ئێزدیان قڕبکرێن. گەریلاکان بەم شێوەیە هەموو مرۆڤیان لە تاوانباری قڕکردنی سەختی شەنگال پاراست. سەرەتا عێراق و پێشمەرگەکانی پەدەکە، قەرزی سەر شانی هەموو هێزە نێونەتەوەییەکانە کە خۆیان لە باری گەریلا و ئەو بارە ڕزگار بکەن.

فەرمانی ٧٤ بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانیدا کە ئێزیان پێویستیان بە خۆسەری و خۆپاراستنە و دەبێت ئەو مافەیان هەبێت. ئێزیدخانی خۆسەر بۆ ئێزدیان پێویستیەکی گەورەیە. لە هێرشی داعشدا ئەگەر شەنگال خۆسەری بووا و خۆپاراستنی هەبوایە، ئێزدیان بە فیدایی بەرگیریان لە ئێزیدخان بکردایە، داعش لەو هێرشە پەشیمان دەبووەوە. ئەو شتەی ١٢ گەریلا فیداییەکە کردیان، بە مسۆگەری بە هەزاران گەنجی ئێزدی بۆ سەرکەوتن دەیانبرد. بەڵام ئەو کاتە هێزە سەربازیەکانی دەوروبەر و ناو شەنگال بەهۆی ئەوەی هەستی گەنجی ئێزدیان نەبوو، بێ ئەوەی بەرخۆدان بکەن، ئێزیدخانیان بەجێ هێشت. بۆ ئێزدیان کە شەنگال بابەتی مان و نەمانە ئەگەر هێزی خۆپاراستنی ئێزیدخان هەبوایە، گەورەترین و پیرۆزترین بەرخۆدانی لەدژی چەتەکانی داعش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەڕێوەدەبرا. ئەو راستیەش پێویستی خۆسەری خۆپاراستنی ئێزیدخان پیشان دەدات. بۆئەوەی جارێکیتر ئێزدیەکان تووشی فەرمان نەبنەوە، پێویستە ببنە خاوەن خۆسەری و خۆپاراستن.

پێویستە کورد خۆسەری ئێزیدخان بپارێزن

پێویستە نە تەنها ئێزدی خۆسەری ئێزیدخان بپارێزین، سەرەتا هەموو کورد، هێزە سیاسیەکان، ڕۆشنبیر و هونەرمەند و هەموو مرۆڤایەتی و هێزە سیاسیەکان بەرپرسن و پێویستە ئێزیدخان بپارێزن. عێراق و پەدەکە لەبەرئەوەی ئێزدیان نەپاراست، سەرەتا ئەوان بەرپرسن کە خۆسەری و خۆپاراستنی ئێزدیخان بپارێزن.

بۆ ئەوەی شەنگال جارێکیتر ببێتە خاکێکی بەهێز و بەپیتی ئێزدیان، پێویستە ئێزدیان خۆیان بپارێزن. ئێزدایەتی لەم خاکە پیرۆزەدا دروست بووە، هەبوونی خۆشیان لەو خاکە دەتوانن بپارێزن. خاکی شەنگال، دەشت چیاکانی، گوڵ و گیا و باڵاندە و ئاژەڵەکانی، پارچەیەکی سەرەکی ئایین و کەلتوری ئێزدین. تا شەنگال وەک زێد، خاک و نیشتیمان تەماشا نەکرێت، نە لە ئەوروپا نە لە ڕووسیا و نە لە هیچ شوێنێکی تر لە هیچ شوێنێک ناتوانرێت بەردەوامی بە ئێزدایەتی بدرێت. هەر گوڵێک بەتەنها لەسەر خاکەکەی دەتوانێت بۆن و رەنگی ڕاستەقینەی خۆی بپارێزێت. هەر گۆڵێک لەسەر زێد و نیشتیمان خۆی جوانە. ئەوە بۆ هەموو کەلتور و ئایینێک راستە. بۆیەش کورد بە کەلتەر دەڵێت 'چاند'.

لەبەری ئەوەی شەنگال و ئێزیدخان هەیە، بۆیەش لە ئەوروپا و رووسیا و لە وڵاتانی تر ئێزدی هەن و بەردەوامی بە هەبوونی خۆیان دەدەن. لەبەرئەوەش، بەرپرسیاری هەموو ئێزدیانە کە شەنگال وەک زێدی خۆیان ببینن و ڕوو بە زێدی خۆیان بکەن. ڕێزگرتن لە ئایین، باو و باپیران، بەم شێوەیە دەبێت.

زۆر گرنگە کە لە فەرمانی ٧٤ دا شەنگالیان بەجێهیشت، بەڵام بگەڕێنەوە. ژیانی نێو کەمپەکان مردنە. لە شەنگال لەناو سەختی و زەحمەتیشدا بژین، هێشتا خۆشترە و مۆڕالە. کاتێک لە کەمپەکانەوە بەرەوە شەنگال دەچن، وەک ئەوە وایە لە مردنەوە بەرەو ژیان بچین. بە واتای ئەوە دێت کە ئێزدیان بە ڕەنگی جوانی خۆیان، بە دابونەریتی خۆیان ژیانی خۆیان بخوڵقێنن. لەو ڕووەوە، هەموو ئێزدیانی چوار پارچەی جیهان بەرپرسن و قەرزارن کە جارێکیتر بگەڕێنەوە و پشتگیری بکەن. ئێزدیان دەتوانن پێویستیان بە یەکتری هەبێت، بەڵام نابێت پێویستیان بە کەسانی تر هەبێت. بە تایبەتی پێویستە گەلی ئێزدیمان لە ئەوروپا هەموو دەرفەتەکانی بۆ شەنگال بەکاربهێنن. لەگەڵ پشتگیری مەعنەوی پێویستە بەشێکی گرنگی دەرفەتی مادی خۆشیان بۆ شەنگال بەکاربهێنن. ئێزدیەکان لە هەموو شوێنێک بە تەنها بەمشێوەیە دەتوانن ببن بە ئێزدی و بەم شێوەیە واتادار دەبن.

ئێزدیان پێویستە ببنە کۆمەڵگایەکی ئازاد و خۆبەرێوەبەرایەتی خۆیان دروست بکەن

ئێزدیان لە شەنگال پێویستە وانەیەکی گەورە لە فەرمانی ٧٤ وەربگرن. بێ دروستکردنی خۆپاراستن و خۆسەری پێویستە بزانن کە ناتوانن بەردەوامی بە هەبوونیان بدەن. بێ ئەوەی خۆسەری و خۆپاراستنیان هەبێت ئێزدیان ناتوانن بگەنە داهاتوو. دوای چەند نەوەیەک لەناودەچن. پێویستە ئەم ڕاستیە تاڵە ببینن. بۆیە پێویستە خۆیان ڕێکبخەنەوە. بە کۆمۆن و ئەنجومەنەکان پێویستە ببنە کۆمەڵگایەکی ڕێکخراو، لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابۆری و کەلتوریەوە خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆیان دروست بکەن و خۆیان بپارێزن.

هەموو ئێزدی پێویستە ببنە کۆمەڵگایەکی ڕێکخستنکراو، هەموو گەنجان پێویستە ببنە هێزی خۆپاراستن. ئەو بەرپرسی سەرەکی ئێزدیەکانە. ئەو ئەرکە بە پارە ناتوانرێت جێبەجێ بکرێت. هەروەک ئێزدایەتی بە پارە و بەڵێن نابێت، خۆبەڕێوەبەرایەتی و خۆپاراستن بە دەرفەتی خۆیان دەتوانن دروست بکەن. بێگۆمان خۆسەری بە خۆپاراستن، ڕەنج، هەوڵدان و تێکۆشان و باج دەبێت. بۆ کۆمەڵگایەک کە ٧٤ فەرمانیان بەسەردا هاتووە، ژیانێکی ئازادی و دیموکرات ئاسان نابێت. بەتەنها کاتێک کە خۆپاراستن و خۆسەری دروست ببێت ئەو کاتە داهاتووی ئێزدایەتی مسۆگەر دەبێت. جارێکیتر فەرمان بە سەریاندا نایەت.

لە ساڵی حەوتەمی فەرمانی ٧٤دا داوا لە هەموو ئێزدیان دەکەن، ئەو خۆبەڕێوەبەرایەتیەی کە مام زەکی شەنگالی دروست کرد و ئەو خۆپاراستنەی کە زەردەشت شەنگالی بە ڕەنجی خۆی دروستی کرد بەهێز بکەن و سەفەربەر ببن، ئێمە بانگەوازیمان بۆ هەموو مرۆڤایەتی، دەزگا دیموکراتەکان و هەموو هێزە سیاسیە نێونەتەوەیەکان دەکەین، بۆ دروستکردنی خۆسەری و خۆپاراستن بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن."

ف.ق