گەریلا فرمێسک ئامەد باسی لە چالاکییەکەی وەرخەل کرد

گەریلای هەپەگە شیار فرمێسک ئامەد باسی لە چالاکی گەریلایی کرد کە لە مانگی حوزەیران لە ناوچەی وەرخەلی ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا.

لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لانی کەم ٣ سەرباز کوژران لە دیمەنێکدا کە گەریلا تیڤی پەخشی کردووە، گەریلا شیار فرمێسک ئامەد باسی لەو چالاکیە کرد.

فرمێسک ئامەد ڕایگەیاند کە مانگێک پێش ئەنجامدانی چالاکیەکە هاتووەتە ئاڤاشین و ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی ئەو چەکەی بەکارهێنرا قورس بوو، بۆیە ئەو چالاکیە لە هەلومەرجێکی سەختدا ئەنجام دراوە.

فرمێسک ئامەد ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشی ئاسمانی و تۆپباران و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان زۆر بەکاردێنێت و وتی،" کاتێک چووینە بۆ چالاکیەکە، بینیمان هەموو شتێک لەم هەرێمەدا لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدا ئەنجام دەدرێت (...) باری ئێمە زۆر قورس بوو. نزیکەی ٣٠ کیلۆ بوو. زاگرۆس و ئاڤاشین خۆیان بە سەختییەکانیان ناسراون.

فرمێسک ئامەد ڕایگەیاند، کە چالاکییەکان لە هەلومەرجی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئاسان نەبوون و وتی،" ئەرزاقی ئێمە، ئاومان کەم بوو، بەڵام ئێمە بیرمان لە چالاکیەکە دەکردەوە. لەکاتی سەیرکردنی دیمەنەکەدا دەوترێت کە چالاکییەکی زۆر جوانە، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە ئامادەکاری بۆ ئەو چالاکییە بکەین. بەڕاستی بارگرانی ئێمە زۆر قورس بوو. ٢٠ مەتر دەروویشتین، دەبوو نیو کاتژمێر بوەستین، ١٠٠ مەتر دەروویشتین و دەبوو بۆ ماوەی کاتژمێرێک هەناسە بدەین. ئەو ڕێگایەی ئێمە پێیدا تێپەڕیین هەمووی بەرد بوو. کاتێک کە ئێمە سەردەکەوتین، دوو هەنگاومان دەنا و هەنگاوێکمان بۆ دواوە دەنا. گرنگ لێرەدا ئەوە بوو کە ئێمە بڕیاری چالاکیەکەمان دابوو."

فرمێسک ئامەد وتی،" ئەو کارەی ئێمە کردمان کارێکی تایبەت بوو. هەمیشە لە تونێلەکانی جەنگدا بانگی تەسلیم بوون دەکرا، گازی کیمیایی بەکارهێنراوە، وشەی هەرزانی وەک 'با ئاوت پێ بدەین' دەکرا. ئێمە ئەم کارەمان کرد وەک وەڵامێک بۆ ئەمە. واتە ئێمە وەڵامی بانگەوازی ئەوانمان دایەوە بۆ خۆبەدەستەوەدان."

فرمێسک ئامەد ڕایگەیاند، کە ئەو چالاکییە بۆ یادکردنەوەی هەڤاڵ جانپۆڵات ئەنجامدراوە کە شەڕڤانێکی عەرەب بوو.

ف.ق