لە پێشانگایەکدا تاوانەکانی دەوڵەتی تورک نمایش کران

لە پێشانگایەکدا لە سلێمانی، دڕەندەیی، هێرش و بە تاڵانبردنی خاکی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، نمایش کران.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان و لاوانی کوردستان، پێشانگایەکی بەڵگەیی فۆتۆییان بە درووشمی “داگیرکەران وێرانی دەکەن، ئێمە ئاوەدانی دەکەینەوە” لە دژی بڕینەوە و سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، کردەوە.

لە پێشانگاکەدا، ٢١ وێنەی بەراوردکاری نمایش کرابوون كە  تێیاندا دڕندەیی دەوڵەتی تورک و هێرش و داگیرکارییەکانیان دەخستەڕوو، هەر لە وێنەکاندا بڕینەوەی دارەکانی کوردستان و بەتاڵانبردنی خاکەکەی نیشانی هاتوچۆکاران درا.

پێشانگاکە تا درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامبوو.

ف.ق

پێشانگای وێنەیی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک