مالپەری 'ڕاپەرینی گەل' بۆ جاری بیستەم سانسورکرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ جاری بیستەم مالپەری 'ڕاپەرینی گەل'ی سانسور کرد.

مالپەری 'ڕاپەرینی گەل' بووەتە ئامانجی هێرشی دەوڵەتی تورک. مالپەری 'ڕاپەرینی گەل' بۆ جاری بیستەم سانسورکرا.

ڕاپەرینی گەل بە دروشمی 'کەسی ڕێکخستنکراو، کۆمەڵگای ڕێکخستنکراوە' دەستی بە پەخش کرد و هەموو کاتێک هەوڵی سانسورکردنی پەخشەکەی دراوە.

بەڕێوەبەرایەتی مالپەرەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد، "جارێکیتر دووپاتی دەکەینەوە کە تا داگیرکەری و سانسور هەبێت، تێکۆشانی شۆرشگێریمان و هێڵی ڕاگەیاندنی ئازاد، گەورە و بەردەوام دەبێت."

ف.ق