ساڵی نوی لە شەنگال بە بەرخۆدانی دەستیپێکرد

خەلکی شەنگال کە زیاترلە یەک مانگە لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگریان هەڵداوە و خاوەنداریەتی لە ئاسایشی خۆیان دەکەن، بە بەرخۆدانی سالێ ٢٠٢١-یان دەستپێکرد.

هاووڵاتیانی شەنگال کە لە ڕۆژی ٩ی تەشرینی یەکەمەوە لە کاتی راگەیاندنی رێکەوتنی هەولێر- بەغداد لە سەرشەنگال دژی ئەو رێکەوتنە بەرخۆدان دەکەن، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢١دا پێداگرن لەسەرداواکارییەکانیان.

چالاکی چادری بەرخۆدان لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان ٣١ڕۆژی دەربازکرد.

چالاکییەکە بە دروشمی" ئێمە هەموومان ئاسایشین" بەڕێوە دەچێت و چالاکوانان سوورن لەسەرئەوەی کە هاتاکوو ئاسایشی ئێزیدخان وخۆسەری شەنگال بە فەرمی نەناسرێت واز لە بەرخۆدان نەهێنن.

ڕۆژانە لە گوند و ناوچەکانی شەنگال هاووڵاتیانی شەنگال سەردانی ئاسایشی ئێزیدخان دەکەن و ئێشکگران بە سەر دەکەنەوە.

ک-ش