ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەسەر بەرخودانی گەریلا لە ئاڤاشین راگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"لە چوراچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا بەرخودانی ئەفسانەیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەى ئاڤاشین بە ئەنجامدانی چالاکی و شەڕ بەردەوامە.
لە ١٤ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ لە ناوچەى وەرخەل لە ئاڤاشین بە چەکی کەسی لە داگیرکەران درا، کە دەیانخواست خۆیان لە تونێلەکانی شەڕ نزیک بکەونەوە. داگیرکەران گورزیان لێدرا و نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن. کاتژمێر ١٣:٠٠ داگیرکەران هەوڵیاندایەوە لە تونێلەکانی شەڕ نزیک ببنەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێری و بە چەکی کەسی لێیاندرا. لەو گورزەدا داگیرکەرێک سزادرا. کاتژمێر ١٣:١٠ بە گروپێکی تری داگیرکەران درا و لەو لێدانەدا ٣ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەری تریش بریندار بوو. لە هەمان کاتدا بە نیشانەشکێنیش داگیرکەرێکی تر سزادرا. داگیرکەران خواستیان بە ناوچەکەدا بڵاوببنەوە و خۆیان جێگیر بکەن، بەڵام دیسانەوە کرانەوە ئامانج و لە ئاکامدا گورزی قورسیان لێدرا و ناچار بوون هەندێک پاشەکشە بکەن.
داگیرکەران، کە نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن ئەمجارە درۆنیان ناردە سەر ناوچەکە. هێزەکانمان لە درۆنەکانیشیان دا و درۆنەکانیش ناچار بە کشانەوە کران.
لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا داگیرکەران بە کۆپتەر دەستیان بە هێرش کرد و بە ٢ کۆپتەری تری سکۆرسکی دەستیان بە گواستنەوەی مردووەکان و بریندارەکانیان کرد. هاوکات سەنگەرەکانی شەڕ بە کۆپتەرە جەنگییەکان بۆردومان کران.
لەو چالاکییانەدا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە. لە ئەنجامیشدا ٥ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەری تریش بریندار بوون. شەڕی قورس لە ناوچەى وەرخەلی ئاڤاشین بە بەرخودانی فیداییانەى هێزەکانمان بەردەوامە".
ژ.ت