هەپەگە یادی فەرماندە سۆزدار جودیی کردەوە

هەپەگە ناسنامەی سۆزدار جودی فەرماندەی یەژا ستاری لە ئەیالەتی مێردین بڵاوکردەوە، کە لە باگۆک شەهید بوو و رایگەیاند: "لە ٢٢ ساڵ شۆڕشگێریی دا بوو بە یەکێک لە جەنگاوەرانی گەریلایی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکی یەژا ستار".

هەپەگە ناسنامەی سۆزدار جودی فەرماندەی یەژا ستاری لە ئەیالەتی مێردین بڵاوکردەوە، کە لە باگۆک شەهید بوو و رایگەیاند: "لە ٢٢ ساڵ شۆڕشگێریی دا بوو بە یەکێک لە جەنگاوەرانی گەریلایی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکی یەژا ستار".

ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بەو شێوەیەیە:

"لە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ هاوڕێمان سۆزدار جودی لە بۆردومانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی شەهید مەروان لە مێردین -  باگۆک شەهید بوو. هاوڕێمان سۆزدار، لە ٢٢ ساڵ شۆڕشگێڕیی دا بەها و نرخەکانی ئازادیی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە لە کەسایەتیی خۆیدا نوێنەرایەتی دەکرد، بوو بە یەکێک لە جەنگاوەران و شۆڕشگێڕە هەڵبژێردراوەکانی ڕێبەر ئاپۆ. هەمیشە بە هێڵی فیدایی و بەرخودان بەشداریی لەکاروبارەکانی تێکۆشان و ژیان و شەڕدا دەکرد، بەو کەسایەتییەی بووە فەرماندەی نموونەیی گەریلای مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکی یەژا ستار.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان سۆزدار:

نازناو: سۆزدار جودی

ناو و پاشناو: مەنال یوسف

شوێنی لە دایکبوون: قامیشلۆ

ناوی دایک و باوک: هاجەر - ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئایاری ٢٠٢١ / مێردین

پێش هەموو شتێک سەرەخۆشی لە بنەماڵە ئازیز و هێژاکەى، لە گەلەکەمان لە شاری قامیشلۆ دەکەین، کە جوانترین بەهای کۆمەڵگای سروشتیی وەک هاوڕێمان سۆزدار بە مرۆڤایەتی و گەلەکەمان بەخشیوە. با سەری هەموو وڵاتپارێزانی کوردستان ساخ بێت. لە کەسایەتیی هەڤاڵمان سۆزداردا وەفاداری و دڵسۆزیی خۆمان بۆ هەموو شەهیدان دووپات دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین، باجەکەى و قوربانییەکەى هەر چییەک بێت، ئێمە ئامانج و خەونەکانیان بەدی دەهێنین".

ژ.ت